Hemın Othman Mohammed
13 ئاب 2016•نوێکردنەوە: 13 ئاب 2016
ئه‌نقه‌ره
سه‌رۆكوه‌زیرانی توركیا بینالی یڵدرم، له كۆشكی چانكایا له‌گه‌ڵ نوێنه‌رانی ده‌زگاكانی راگه‌یاندن كۆبووه‌وه.
بیناڵی یڵدرم، ئاماژه‌ی به‌وه كرد كه پێویسته زۆر به هه‌ستیارییه‌وه هه‌موو ئه‌و كه‌سانه بدۆزرێنه‌وه و راده‌ستی دادگا بكرێن، كه له هه‌وڵی كوده‌تاكه‌دا به كردار به‌شدارنه‌بوون، به‌ڵام له پیلانی پشت هه‌وڵی كوده‌تاكه ئه‌ركیان هه‌بووه، یان ساڵانێكه هاوكاری چالاكیان پێشكه‌ش كردووه بۆ ئاماده كردنی ژێرخانی هه‌وڵێكی له‌و شێوه‌یه، گوتیشی: "دیاره كه له خاڵی دۆزینه‌وه‌دا سه‌ختی هه‌یه. باشه چی بكه‌ین؟ ئێمه مه‌رجه دیاریكراوه‌كانمان خسته‌ڕوو. پێمانوایه كه پێویسته جیاوازی له‌نێوان ئه‌وانه‌دا بكرێت كه به‌خواستی خۆیان په‌یوه‌ندیان به‌و رێكخراوه‌وه هه‌یه، له‌گه‌ڵ ئه‌وانه‌ی به‌هه‌رشێوه‌یه‌ك بووه په‌یوه‌ندیان له‌گه‌ڵیان هه‌یه".
گوتیشی: "پارته سیاسییه‌كان، به‌تایبه‌تی جه‌هه‌په و مه‌هه‌په لێره هه‌ڵوێستی زۆر روونیان خسته‌ڕوو. لایه‌نگری كوده‌تا، تانك و چه‌كیان نه‌كرد، به‌ڵكو چوونه نێو پشتیوانیه‌ك بۆ لایه‌نگری دیموكراسی. خێرا په‌یوه‌ندیان پێوه كردین، پشتیوانیان كرد و ته‌نانه‌ت له‌و قۆناغه و دوای هه‌وڵی كوده‌تاكه‌ش به‌رده‌وام بوون. ئێمه له‌گه‌ڵ ملیۆنان كه‌سدا به‌ڵێنمان هه‌یه بۆ پاراستنی ئه‌و یه‌كێتییه وه‌ك چاومان. له راستیدا پێویسته پارێزگاری له‌وه بكه‌ین. پێویستمان به‌وه هه‌یه. پشتیوانی كردنی یه‌كتری له كۆمه‌ڵگادا و یه‌كبوون، گرنگترین وه‌ڵامه بۆ ئه‌وانه‌ی له ناوه‌وه و له ده‌ره‌وه باش له‌باره‌ی وڵاته‌كه‌مانه‌وه بیر ناكه‌نه‌وه".
سه‌رۆكوه‌زیرانی توركیا یڵدرم، ئه‌وه‌شی خسته‌ڕوو كه 76 هه‌زار و 579 كه‌س پۆسته‌كانیان لێوه‌رگیراوه‌ته‌وه، له‌گه‌ڵ چوار هه‌زار و 897 كه‌س له كار دوورخراونه‌ته‌وه، له‌وانه‌ش زیاتر له سێ هه‌زار و سه‌رباز، هه‌ندێكیان دادوه‌ر، به‌شێكیشیان كارمه‌ندی مه‌ده‌نین. تێكڕای ئه‌وانه‌ی پۆسته‌كانیان لێوه‌رگیراوه‌ته‌وه له‌گه‌ڵ ئه‌وانه‌ی له‌سه‌ر كار لابراون 81 هه‌زار و 494 كه‌سن.
گوتیشی: "ئه‌مانه تۆڕی په‌یوه‌ندیی تایبه‌تیان هه‌یه كه خۆیان دروستیان كردووه. واتا ژێرخانێكی تۆڕی په‌یوه‌ندییان دامه‌زراندووه كه هیچ كه‌سی دیكه به‌كاری نه‌هێناوه. زیاتر له 50 هه‌زار كه‌س ناویان له ژێرخانی ئه‌و تۆڕی په‌یوه‌ندییه‌دا هه‌یه. لێكۆڵینه‌وه‌یان لێده‌كرێت".