Abdullah Shukur
26 ئادار 2016•نوێکردنەوە: 27 ئادار 2016
بەغدا
ژمارەی قوربانیانی تەقینەوەکەی ناوچەی حەسوەی باکووری پارێزگای بابل باشووری عێراق، گەیشتە ٣٢ کوژراو و ٧٠ بریندار.
بەپێی ئەو زانیاریانەی کە لە سەرچاوەکانی نەخۆشخانە وەرگیراون، ھێرشێکی خۆکوژی بۆسەر یاریگایەک لە ناوچەی حەسوەی باکووری پارێزگای بابل لە کاتی ئەنجامدانی یارییەکی تۆپی پێ، ئەنجام دراوە و بە ھۆیەوە تا ئێستا ٣٢ کەس کوژراون. سەرچاوەکان راشیانگەیاند کە ژمارەی بریندارەکان گەشتووەتە ٧٠ کەس.
پێشتر کوژرانی ٢٥ کەس و برینداربوونی ٣٠ دیکە راگەیەنرابوو.
رێکخراوی تیرۆریستی داعش بەرپرسیارێتی خۆی ھێرشەکە راگەیاندبوو.