Mohamad Misto,Selen Temizer
06 نیسان 2018•نوێکردنەوە: 07 نیسان 2018
غوته‌ی خۆرهه‌ڵات/ئه‌نقه‌ره - AA
پرۆسەی گواستنەوەی هاووڵاتیان له شارۆچکەی دومای غوتەی خۆرھەڵاتی گەمارۆدراو له‌لایه‌ن رژێمه‌كه‌ی به‌شار ئەسەده‌وه راگیرا. هاوكات له ئاكامی ئه‌و هێرشانه‌ی رژێم و رووسیای پشتیوانی ده‌ستیان پێكردووه‌ته‌وه 25 سڤیل گیانیان لەدەستدا.
رژێمی ئه‌سه‌د و رووسیای گهرهنتیكاری، پرۆسه‌ی گواستنه‌وه‌یان له شارۆچكه‌ی دومای گه‌مارۆدراو راگرت.
به‌پێی ئه‌و زانیاریه‌ی له تیمی به‌رگری مه‌ده‌نی دوماوه وه‌رگیراوه، له‌و ئۆپه‌راسیۆنه‌ی پێش كه‌مێك رژێم و رووسیا ده‌ستیان پێكردووه، 35 هێرشی ئاسمانیی ئه‌نجامدراون.
به‌گوێره‌ی ئاماره به‌راییه‌كان، له‌و هێرشانه‌دا 25 سڤیل گیانیان له‌ده‌ستداوه.
به‌گوێره‌ی ئه‌و رێككه‌وتنه‌ی له‌ئه‌نجامی ئه‌و گفتوگۆیانه‌ی به‌گه‌ره‌نتی رووسیا به‌ڕێوه‌چوون و لایه‌نه‌كان پێیگه‌یشتن، راگواستنی زۆره‌ملێ له غوته‌ی خۆرهه‌ڵاته‌وه له 22ی ئاداردا ده‌ستیپێكرد.
له ناوچه‌كانی نیشته‌جێبوونی عه‌ربین، زه‌مه‌لكا و عه‌ین ته‌رمه‌ی غوته‌ی خۆرهه‌ڵاته‌وه گواستنه‌وه ئه‌نجامدرا و، له‌باره‌ی دوماشهوه گه‌یشتنه رێككه‌وتن و له 2ی نیساندا پرۆسه‌ی گواستنه‌وه له‌و ناوچه‌یه‌ش ده‌ستیپێكرد، كه ده‌وروبه‌ری پێنج هه‌زار سڤیل گوازرانه‌وه بۆ ناوچه‌كانی ژیر ده‌سه‌ڵاتی ئۆپۆزسیۆن له باكووری سووریا. هه‌روه‌ها به‌شێكی زۆری هێرشه‌كان بۆ سه‌ر دوما راگیرا.
به‌پێی ئه‌و زانیارییه‌ی له سه‌رچاوه ناوخۆییه‌كانه‌وه وه‌رگیراوه، نه‌گه‌یشتنه رێككه‌وتنی رووسیا و جه‌یشول ئیسلام هۆكار بووه بۆ دووباره ده‌ستپێكردنه‌وه‌ی هێرشه ئاسمانییه‌كان.
ناوچه‌ی دوما كه نزیكه‌ی حه‌وت كیلۆمه‌تر چوارگۆشه‌وه، له ئێستادا 100 هه‌زار كه‌س تیایدا له‌ژێر گه‌مارۆدان.