Rewa Mahmut Hasan
27 ئاب 2016•نوێکردنەوە: 28 ئاب 2016
ئەنقەرە
وەزارەی دەرەوەی تورکیا رایگەیاند کە رژێمی سووریا ئەو بەرپرسیارێتیانەی سەر شانی جێبەجێ ناکات کە داوای قەدەغەی بەکارهێنانی چەکی ئەتۆمی لێدەکات و ئاشکراشی دەکات کە ئەوان دڵنیان رژێم بەردەوامە لە بەکارهێنانی چەکی کیمیاوی.
لە راگەیەندراوێکدا وەزارەتی دەرەوەی تورکیا ئاماژەی بەوەداوە بە پێی بڕیاری ٢٢٣٥ ی ئەنجوومەنی ئاسایشی نەتەوەیەکگرتووەکان لیژنەی هاوبەشی لێپێچینەوە لە بەکارهێنانی چەکی کیمیاوی لەلایەن رژێمی سووریاوە دروست کرا کە رێکخراوی قەدەغەی چەکی کیمییاوی و نەتەوەیەکگرتووەکا پێی هەڵدەستان.
لە راگەیەندراوەکەدا هاتووە :"رژێمی سووریا دوای بەکارهێنانی گازی سارین لەساڵی ٢٠١٣ دا لە ناوچەی غوتەی رۆژهەڵات. چەند لێپرسراوێتیەکی خرایە سەر شان بەڵام هیچیانی جێبەجێ نەکردووە و بەردەوامە لە بەکارهێنانی ئەو چەکە.
لە راگەیەندراوەکەدا هاتووە تورکیا وەک ئەندامێکی بەرپرسی کۆمەڵگەی نێودەوڵەتی داوا دەکات رێکخراوی قەدەغەکردنی چەکی کیمیایی لەژێر رۆشنایی بڕیارەکانی نەتەوەیەکگرتووەکان هەڵسێت بە چاودێری کردنی رژێمی سوریا کە هاوکات ئەندامێکی ئەو رێکخراوەیەو دواجار ناچاریان بکات باجی تاوانی بەکارهێنانی ئەو چەکانە بدات .