Abdullah Shukur
18 تەمووز 2016•نوێکردنەوە: 19 تەمووز 2016
ئیستانبوڵ
سەرکۆماری تورکیا رەجەب تەیب ئەردۆغان لە بەرامبەر ھەوڵی کودەتای سەربازانی سەر بە رێکخراوی تیرۆریستی فەتحوڵاچی، پەیامی پاڵپشتی لە راوێژکاری ئەڵمانیا ئەنجێلا مێرکڵ و سکرتێری گشتی ناتۆ ستۆڵتنبێرگ پێگەیشت.
بەپێی ئەو زانیاریانەی کە لە سەرچاوەکانی سەرۆکایەتی کۆمار وەرگیراون، لە پەیوەندی تەلەفۆنی نێوان راوێژکاری ئەڵمانیا ئەنجێلا مێرکل و سەرکۆماری تورکیا رەجەب تەیب ئەردۆغان، مێرکل رایگەیاندووە کە ھەوڵی کودەتا جێگەی قبوڵکردن نییە و پاڵپشتی لە دەسەڵاتی ھەڵبژێراوی تورکیا دەکەن.
ھاوکات لە پەیوەندی تەلەفۆنی نێوان سکرتێری گشتی ناتۆ و سەرکۆماری تورکیا رەجەب تەیب ئەردۆغان، ستۆڵتنبێرگ رایگەیاندووە کە کودەتا لە وڵاتێکی ئەندامی ناتۆ شوێنی نییە و رێگە بە ھەوڵی ئەنجامدانی کودەتا نادەن. جەختیشی لە پاڵپشتی ناتۆ لە دەسەڵاتی ھەڵبژێراوی تورکیا کردەوە.