Hemn Baban
20 تشرینی دووەم 2016•نوێکردنەوە: 21 تشرینی دووەم 2016
هه‌ولێر
جێگری سه‌رۆكی ده‌زگای خێرخوازی بارزانی، مو‌سا ئەحمەد ده‌ڵێت له كه‌مپه‌كانی حه‌سه‌ن شام و خازر رۆژانه خواردنی گه‌رم بۆ دوو هه‌زار و 500 تا سێ هه‌زار كه‌س ئاماده ده‌كه‌ن.
له رێوڕه‌سمێكدا له باڵه‌خانه‌ی ده‌زگای خێرخوازی بارزانی ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه گرێبه‌ستێك بۆ دابینكردنی ژه‌مه‌خواردنی دوو ملیۆن ئاواره له‌نێوان دەزگای خێوخوازی بارزانی و رێكخراوی (LDS)ی ئه‌مریكی واژووكرا و له چه‌ند رۆژی ئاینده ده‌ست به جێبەجێکردنی قۆناغی یه‌كه‌می ئه‌و گرێبه‌سته ده‌كرێت.
گرێبه‌سته‌كه كه له‌لایه‌ن سه‌رۆكی ده‌زگای خێرخوازی بارزانی، عه‌زیز شێخ ره‌زا و سه‌رۆكی بۆردی رێكخراوه ئه‌مریكییه‌كه، ویتنی كلایتۆنهوه واژوو كرا بریتییه له هه‌ماهه‌نگیی نێوان ئه‌و دوو رێكخراوه بۆ خزمه‌تكردنی پتری ئاواره‌كان به‌تایبه‌ت ئاواره‌كانی پارێزگای نه‌ینه‌وا كه به ده‌یان هه‌زارییان له ناوچه‌كانی ژێر ده‌سه‌ڵاتی حکوومەتی هه‌رێمی كوردستاندا له چه‌ند كه‌مپێك جێگیركراون و پێشبینی هاتنی ژماره‌ی زیاتریش ده‌كرێت.
پاش واژووكردنی گرێبه‌سته‌كه له كۆنگره‌یه‌كی رۆژنامه‌وانیدا بۆ سه‌رۆكی رێكخراوه ئه‌مریكییه‌كه و سه‌رۆكی دەزگای خێرخوازی بارزانی و جێگره‌كه‌ی باس له ناوه‌ڕۆكی گرێبه‌سته‌كه كرا.
سه‌رۆكی دەزگای خێرخوازی بارزانی، عه‌زیز شێخ ره‌زا له سه‌ره‌تای قسه‌كانیدا بۆ ده‌زگاكانی راگه‌یاندن كه ئاژانسی ئانادۆڵوش له‌وێ ئاماده‌بوو به‌ناوی ده‌زگای خێرخوازی بارزانییه‌وه سڵاوی بۆ پێشمه‌رگه و شه‌هیدان و بریندارانییان و هه‌روه‌ها سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان، مه‌سعود بارزانی نارد و به‌خێرهاتنی میوانانی له رێكخراوی (LDS) كرد و گوتی ئه‌وان هاتوون بۆ واژووكردنی گرێبه‌ستی دابینكردنی دوو ملیۆن ژه‌می خواردن بۆ ئاواره‌كان.
هه‌روه‌ها سوپاسی ستافی ده‌زگای خێرخوازی بارزانی و راگهیاندنكارانیشی كرد.
سه‌رۆكی بۆردی رێكخراوی (LDS)ی ئه‌مریكی، ویتنی كلایتۆن له‌وباره‌یه‌وه گوتی: "پێمانخۆشه ئه‌و لینكهمان له‌گه‌ڵ دەزگای خێرخوازی بارزانی هه‌بێت بۆ كه‌مكردنه‌وه‌ی ئازاره‌كانی ئه‌و ئاوارانه به‌تایبه‌ت له‌و شوێنانه‌ی كه خه‌ڵك پێویستییان به‌و یارمه‌تییانه هه‌یه، ئه‌مڕۆ گرێبه‌ستێكمان واژوو کرد بۆ یارمه‌تیدانی ئاواره‌كان، ئێمه یارمه‌تی هه‌موو خه‌ڵكی لێقه‌وماو ده‌ده‌ین له‌هه‌موو ناوچه‌كانی جیهان به‌بێ ره‌چاوكردنی نه‌ته‌وه و ئاین و ره‌چه‌ڵه‌ك و شوێن".
هه‌روه‌ها رووی ده‌می كرده سه‌رۆك و جێگری سه‌رۆكی ده‌زگای خێرخوازی بارزانی و گوتی: "شانازییه‌كی گه‌وره‌یه بتوانیین ئیش له‌گه‌ڵ ئێوه بكه‌ین و له‌گه‌ڵتان بین".
جێگری سه‌رۆكی ده‌زگای خێرخوازی بارزانی، مو‌سا ئەحمەد له‌و باره‌یه‌وه له لێدوانێكدا گوتی: "رێكخراوی LDS له‌وه‌تەی هاتنی ئاواره‌كانه‌وه له ساڵی 2013 هاوكارییه‌كی زۆری ئاواره‌كانی كردووه و له‌رێگه‌ی ئێمه‌وه چوار قوتابخانه‌یان دروست كردووه، دوانییان له كه‌مپه‌كانی سلێمانی و هه‌روه‌ها دانه‌یه‌كیان له‌سه‌ر چیای شنگال و دانه‌یه‌كیشیان له هه‌ولێر بووه، هاوكات شه‌ش سه‌نته‌ری رۆشنبیرییان له كه‌مپه‌كان دروست كردووه".
گه‌ردی له درێژه‌ی قسه‌كانیدا بۆ ده‌زگاكانی راگه‌یاندن گوتی: "تا ئێستا نۆ هه‌زار و 966 خێزان له‌و هاوكارییانه‌ی به هاوبه‌شی ده‌زگای ئێمه و رێكخراوی (LDS) ده‌درێن سوودمه‌ند بوون، هه‌روه‌ها پێویستییه ناخۆراكییه‌كان وه‌كو به‌تانی و جلوبه‌رگ و شتی تر شه‌ش هه‌زار و 600 كه‌س سوودمه‌ند بوون، هه‌روه‌ها چه‌ند هاوكارییه‌كی ترمان هه‌بووه وه‌كو هه‌ڵكه‌ندنی بیر و هاوكاری تاك تاك، له‌گه‌ڵ ئه‌وانه‌شدا دابینكردنی عه‌ره‌بانه‌ی ویڵچهر بۆ كه‌م ئه‌ندامه‌كان كه موژدهیهكمان پێیه له‌وه‌ی گرێبه‌ستمان هه‌یه بۆ ئه‌وه‌ی بۆ چه‌ندین ساڵی تر دابه‌شكردنی ئه‌و عه‌ره‌بانانه كه تا ئێستا 800 دانه‌یان لێ دابه‌شكراوه به‌رده‌وام ببێت".
ئه‌و داواشی كرد له كه‌م ئه‌ندامان سه‌ردانی ئۆفیسه‌كانی ئه‌وان بكه‌ن بۆ وه‌رگرتنی كه به‌پێی فۆرمێك ده‌بێت و به‌پێی كه‌م ئه‌ندامه‌كه دروست كراوه و پێیان ده‌درێت.
له وه‌ڵامی پرسیارێكی ئاژانسی ئانادۆڵو له‌باره‌ی هاوكارییه‌كانی ده‌زگای خێرخوازی بارزانی سه‌باره‌ت به ورده‌كاریی گرێبه‌سته‌كه‌یان بۆ دابینكردنی دوو ملیۆن ژه‌مه خواردن مو‌سا ئەحمەد گوتی: "ئێمه له‌سه‌ره‌تای دروستبوونی ئه‌و ره‌وشه له ساڵی 2014 ئه‌زموونێكی باشمان هه‌بوو له‌لایه‌ن خه‌ڵكی كوردستان و ئاژانسه‌كانی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كانیشه‌وه توانیمان له‌ماوه‌ی 45 رۆژدا نۆ ملیۆن و 900 هه‌زار ژه‌مه خواردنی گه‌رم به‌سه‌ر 155 هه‌زار ئاواره دابه‌ش بكه‌ین".
گوتیشی: "ئاواره‌كان كه سه‌ره‌تا دێن هیچ پێویستییه‌كیان نییه سه‌ره‌تا بۆ ماوه‌ی 24 كاتژمێر خواردنی گه‌رمیان به‌سه‌ر دابه‌ش ده‌كه‌ین و دواتر پێویستییه‌كانی دیکەیان به‌سه‌ر دابه‌ش ده‌كه‌ین وه‌كو پێویستی ناوماڵ و خۆراكی وشك و پێداویستی دیکە".
مو‌سا ئەحمەد، له درێژه‌ی قسه‌كانیدا گوتی: "ئه‌و گرێبه‌سته‌مان بۆ دابه‌شكردنی دوو ملیۆن ژه‌می خواردنی گه‌رمه بۆ ئه‌و ئاوارانه‌ی دێنه كه‌مپه‌كان و پێشتر ئه‌وه‌مان كردووه، ئێستا له كه‌مپه‌كانی حه‌سه‌ن شام و خازر رۆژانه خواردنی گه‌رم بۆ دوو هه‌زار و 500 تا سێ هه‌زار كه‌س ئاماده ده‌كه‌ین، هه‌روه‌ها له كه‌مپی زلێكان و بۆ كه‌مپی سورداش له پارێزگای سلێمانی ئه‌و ئامادهكارییهمان نیشانداوه، ئه‌وه‌ش هاوكاری زۆر باش بووه بۆ حكوومه‌تی هه‌رێم و ئاژانسه‌كانی نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتووه‌كان و ته‌نانه‌ت بۆ حكوومه‌تی عێراقیش".
جێگری سەرۆکی دەزگای خێرخوازی بارزانی گوتیشی: "رێكخراوی (LDS) به 300 هه‌زار دۆلار هاوكاری ده‌زگای خێرخوازی بارزانی بووه بۆ ئه‌و پڕۆژه‌یه و داوا له خێرومه‌ندانی كوردستان ده‌كه‌ین كه هاوكارییمان بكه‌ن بۆ ئه‌وه‌ی هاوكارمان بن له یارمه‌تیدانی ئاواره‌كان".