Tevfik Durul,Tuğçenur Yılmaz,Hemın Othman Mohammed
10 تەمووز 2019•نوێکردنەوە: 10 تەمووز 2019
ئه‌نقه‌ره - AA
وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی توركیا، مه‌ولود چاوش‌ئۆغڵو سه‌باره‌ت به قوبرس و رۆژهه‌ڵاتی ده‌ریای ناوه‌ڕاست رایگه‌یاند: ''جگه له وڵاتانی گرنتیكار، روونكردنه‌وه‌ی وڵاتانی دیكه به نابەجێ ده‌زانین".
له‌میانی كۆنگره‌یه‌كی رۆژنامه‌وانیدا كه له وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی وڵاته‌كی رێكیخست، چاوش‌ئۆغڵو سه‌باره‌ت به بابه‌ته‌كانی رۆژه‌ڤ دووا.
چاوش‌ئۆغڵو باسی له چالاكییه‌كانی توركیا كرد له باره‌ی هه‌ڵكه‌ندن له ره‌فه‌ی كیشوه‌ره‌كه‌دا و، رایگه‌یاند: ''هیچ وڵاتێك یان دامه‌زراوه‌یه‌كی نێوده‌وڵه‌تی مافی ئه‌وه‌یان نییه لێكدانه‌وه بكه‌ن له‌و باره‌یه‌وه. ته‌نیا توركیا له‌و باره‌یه‌وه بڕیار ده‌دات كه چی ده‌خوازێت و چی ده‌كات''.
چاوش‌ئۆغڵو جه‌ختی له‌سه‌ر ئه‌وه كرده‌وه كه ئه‌و هه‌نگاوانه‌ی له‌و باره‌یه‌وه نراون هه‌میشه به‌شێوه‌یه‌كی گونجاو له‌گه‌ڵ یاسای نێوده‌وڵه‌تی نراوه و، گوتی: "توركیا له‌مه‌ودوا به‌رده‌وام ده‌بێت له‌سه‌ر كاره‌كانی هه‌ڵكه‌ندن له ره‌فه‌ی كیشوه‌ری، وه‌ك ئه‌وه‌ی تا ئه‌مڕۆ ئه‌نجامی داوه".
گوتیشی: ''جگه له وڵاتانی گرنتیكار، روونكردنه‌وه‌ی وڵاتانی دیكه به نابەجێ ده‌زانین".
هه‌روه‌ها چاوش‌ئۆغڵو رایگه‌یاند: "یان سه‌روه‌ت و سامانه‌كان به دادپه‌روه‌ریی دابه‌شده‌كرێن و چاره‌سه‌ری هاوبه‌ش ده‌دۆزرێته‌وه یان ئێمه وه‌ك توركیا به‌رده‌وام ده‌بین له داكۆكییكردن له مافه‌كانی کۆماری تورکی قوبرسی باکوور. ئه‌و هه‌نگاوه‌ی یه‌كێتیی ئه‌ورووپا به‌ره‌و ئێمه ناویه‌تی، سوودی نییه و ده‌گه‌ڕێته‌وه".