Burcu Çalık
30 ئادار 2018•نوێکردنەوە: 30 ئادار 2018
سه‌رۆكی گشتیی ئاک پارتی و سه‌ركۆماری توركیا، ره‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆغان: "له‌چوارچێوه‌ی هه‌ماهه‌نگیی هه‌واڵگریی وڵاته‌كه‌مان له‌گه‌ڵ هه‌واڵگریی كۆسۆڤۆ، شه‌ش له به‌رپرسانی فه‌تۆ له وڵاتانی به‌ڵقان ده‌ستگیركران و راده‌ستی دامه‌زراوه ئه‌منییه‌كانمان كران. گوتمان، ئه‌وان هه‌ڵدێن و ئێمه‌ش دوایان ده‌كه‌وین. بۆ هه‌ركوێ بچن، لهپاكهتیان ده‌كه‌ین و ده‌یانهێنینه‌وه. لێره‌ش لێپێچینه‌وه‌یان له‌گه‌ڵ ده‌كه‌ین."
سه‌رۆكی گشتیی ئاک پارتی و سه‌ركۆماری توركیا، ره‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆغان: "به گه‌شه‌ی ئابووریمان به رێژه‌ی له سه‌دا ٧.٤ چووینه ریزی یه‌كه‌می نێو وڵاتانی G20 كه نوێنه‌رایه‌تی له سه‌دا ٨٥ی ئابووری جیهان ده‌كات".
سه‌رۆكی گشتیی ئاک پارتی و سه‌ركۆماری توركیا، ره‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆغان: "با هه‌واڵێكی ناخۆش بده‌مه ئه‌وانه‌ی كه هه‌وڵ ده‌ده‌ن به‌های دراوی بیانی بە دراوی نیشتیمانی وه‌ك قه‌رز به‌كاربهێنن و به‌وه سه‌ر له گه‌له‌كه‌مان بشێوێنن. ئاگادار بن توركیا به رێژه‌ی گه‌شه‌ی به‌رزی كه له ساڵی ٢٠١٨ به‌ده‌ستی ده‌هێنێت جارێكی دیكه به‌سه‌ر هه‌موو یارییهكانتاندا زاڵ ده‌بێت و تێكیان ده‌دات".
سه‌رۆكی گشتیی ئاک پارتی و سه‌ركۆماری توركیا، ره‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆغان: "ئێوه ده‌زانن دامه‌زراوه‌كان چۆن دژی توركیا هه‌واڵ بڵاوده‌كه‌نه‌وه تا سه‌رمایه‌ی جیهانی روو له توركیا نه‌كات. ته‌نانه‌ت ئه‌وه‌ش نیگه‌رانی كردووین كه هه‌ندێك له هاوڕێیانمان به‌داخه‌وه به‌م گه‌مه‌یه هه‌ڵخه‌ڵه‌تاون و روونكردنه‌وه‌یان داوه كه گوایه ئابووریی توركیا كێشه‌ی هەیە و كۆبوونه‌وه‌شیان بۆ ئه‌مه ئه‌نجامداوه".