Hakan Burak Altunöz
02 تەمووز 2021•نوێکردنەوە: 04 تەمووز 2021
ترابزۆن- AA
دێری سومێلا یەکێکە لە گرنگترین شوێنە گەشتیارییەکانی تورکیا، کە هەڵکەوتەیەکی زۆر سەختی هەیە، دەکەوێتە شارۆچکەی ماچکا-ی سەر بە پارێزگای ترابزۆن لە باکووری تورکیا.
ئەم دێرە کە شوێنەوارێکی گرنگی مێژووییە بەهۆی مەترسی کەوتنەخوارەوەی تاوێرەبەرد لە ئەیلوولی ٢٠١٥دا بەڕووی گەشتیاراندا داخرا و لە شوباتی ٢٠١٦دا نۆژەن کردنەوەی دێرەکە دەستیپێکرد.
دوای تێپەڕینی شەش ساڵ لە داخرانی دێری سومێلا لە رێوڕەسمێکدا بە بەشداری وەزیری کو‌لتوور و گه‌شتیاریی، مەهمەت نوری ئەرسۆی، دێرەکە بەڕووی گەشتیاراندا کرایەوە.
لە لێدوانێکیشدا مەهمەت نوری ئەرسۆی باسی لەو گرفتانە کرد کە لە کاتی نۆژەن کردنەوەی دێرەکەدا دروست بوون و رایگەیاند: "ئەوەی کارەکەی سەخت کردبوو ئەو بەردانە بوون کە لە چیاکەوە دەکەوتنەخوارهوه، هەربۆیە دێرەکە شوێنێک نەبوو هەموو کەسێک بتوانێت کاری تیادا بکات. تیمەکانی شاخەوانی، ئەندازیار و پسپۆڕە تایبەتییەکانمان لە کەشێکی زۆر سەختدا کاریان کرد، هەروەها بەهۆی ئاووهەواوە نەدەتواندرا هەر ١٢ مانگەکەی ساڵ لێرەدا کار بکرێت بەتایبەت لە زستاندا بەهۆی سارد و سەرما، کاره‌کان دەوەستان".
لەبەر ئەوەی دێری سومێلا شوێنێکی زۆر گرنگی گەشتیارییە لە ساڵی ٢٠١٩دا بەشێکی دێرەکە کرایەوە، بەڵام لە ئێستادا بەنزیکەیی هەموو بەشەکانی دێرەکە جگە لە دوو نزاخانە بەڕووی گەشتیاراندا کراونەتەوە، و بڕیارە ئەو دوو نزاخانەیەش لە هەفتەکانی ئایندەدا بکرێتەوە.
وه‌زیری كولتوور و گه‌شتیاریی لە وەڵامی پرسیاری "چۆن پێشبینی وەرزی نوێی گه‌شتیاریی دەکەن؟" رایگەیاند: "من هەر لە سەرەتاوە وا پێشبینی دەکەم کە وەرزی گه‌شتیاریی ئەوەندە باش دەبێت لەگەڵ ساڵی رابردوو بەراورد ناکرێت".
مه‌همه‌ت نوری ئه‌رسۆی به تیشك خستنه سه‌ر ئه‌وه‌ی كه پرۆسه‌ی به‌كارهێنانی ڤاكسین له توركیا زۆر باش چووه‌ته پێشه‌وه، رایگه‌یاند: "خوا یار بێت تاكوو كۆتایی تهمووز زۆربه‌ی ئه‌وانه‌ی ئامانجن ڤاكسین وه‌رده‌گرن. هه‌رچه‌ند وه‌رزی ئێمه دوا كه‌وت، به‌ڵام ئه‌و دواكه‌وتنه له ته‌واوی وڵاتان روویدا. بۆیه ئێمه تووشی له‌ده‌ستدانی میوان نه‌بووین، ده‌كرێ وا لێك بدرێته‌وه كه وه‌رزه‌كه دوا كه‌وت. وه‌رزی گه‌شتیاریی ساڵی رابردوو نزیكه‌ی ١٦ ملیۆن گه‌شتیار هات و داهات ١٢ ملیار دۆلار بوو. ئه‌گه‌ر شه‌پۆلێكی دیكه‌ی كۆرۆنا نه‌یه‌ت و به باشتركردنی دۆخه‌كه چاوه‌ڕێ ده‌كه‌ین ئه‌مساڵ ٢٥ ملیۆن گه‌شتیار بێن و داهاتیشی ٢٠ ملیار دۆلار بێت. له‌وانه‌یه وه‌رزی گه‌شتیاریی تاكوو مانگی تشرینی دووه‌م و كانوونی یه‌كه‌م درێژ ببێته‌وه. له‌وانه‌یه ئه‌م ژماره‌یه زیاتریش ببێت".
ئه‌رسۆی به جه‌ختكردنه‌وه له‌وه‌ی باشترین چه‌ك بۆ بره‌ودان به كه‌رتی گه‌شتیاری ناساندیهتی، رایگه‌یاند: "ئه‌گه‌ر ناوچه‌ی گه‌شتیاری زۆر گرنگیش هه‌بن، به‌ڵام نهناسێندرێن، ئه‌وا سوودی نابێت و وه‌به‌رهێنان و تواناكان به‌فیڕۆ ده‌چن. بۆیه پێویسته هه‌وڵه‌كان چڕ بكرێنه‌وه بۆ ناساندنی ناوچه گه‌شتیارییه‌كان به جیهانی ده‌ره‌وه".
كۆنسێرتی ئۆركێسترای سه‌نفۆنیای سه‌رۆكایه‌تی كۆمار له نهۆمی خواره‌وه‌ی دێره‌كه كۆنسێرتێكی ئه‌نجامدا و ماوه‌ی ٤٠ خوله‌كی خایاند ئه‌مه‌یش بووه هۆی دڵخۆشی بانگهێشتكراوان و سه‌ردانیكه‌ران.
جگه له وه‌زیری كلتور و گه‌شتیاریی، ژماره‌یه‌ك به‌رپرسی حكومی و حزبیش ئاماده‌ی كۆنسێرته‌كه بوون.