Muhammet Ali Kemal
03 شوبات 2016•نوێکردنەوە: 04 شوبات 2016
لە ناوچەی سووری دیاربەكر هاووڵاتییان بەهۆی ترسیان لە لەدەستدانی گیانیان لە پێكدادانەكاندا، بەردەوامن لە جێهێشتنی ماڵ و حاڵیان بەرەو دەرەوەی ناوچەكە.
لە هەریەك لە گەڕەكەكانی هاسرلی، دابانئۆغڵو، ساواش، جەمال یڵماز، فاتیحپاشا و جەواتپاشا قەدەغەكردنی هاتوچۆ درێژەی هەیە لەپێناوی ئەوەی ئەو چاڵانەی هەڵكەندراون پڕبكرێنەوە، ئەو بەربەستانەی هەڵچنراون لاببرێن و ئەو بۆمبانەی كە چێنراون پووچەڵ بكرێنەوە.
هاووڵاتییان لەم گەڕەكانە و لەو گەڕەكانەش كە قەدەغەكردنی هاتووچۆی تێدا هەڵگیراوە، بەهۆی ئەو خەم و دڵەراوكێیەی تووشیان هاتووە سەبارەت بە سەلامەتی گیانیان، ناچارن ماڵ و حاڵیان جێبهێڵن و تەنها ئەو شتانە لەگەڵ خۆیاندا دەبەن كە بۆیان دەڕوات و ئاسانن بۆ هەڵگرتن، بەو شێوەیەش روو لە ماڵی خزمانیان دەكەن یان دەچنە ئەو شوێنانەی گونجاون بۆ ئەوەی لێی بمێننەوە.
ئەو هاووڵاتییانە كاتێك ناوچەی سوور جێدەهێڵن، بە خاڵەكانی پشكنینی پۆلیسدا تێدەپەڕن و دوای ئەوەی بە رێوشوێنی ئەمنی تونددا تێدەپەڕن دەچنە دەرەوە.