ئەدەنە
لە پارێزگای ئەدەنە کە دەکەوێتە باشووری ناوەڕاستی تورکیا رێژەی ئەو ئافرەتانەی پاسی شارەوانی لێدەخورن زیادبووە.
ئێستا لە کۆی ٣٦٠ شۆفێری پاس لە شارەوانیی ئەدەنە، ١٢٩یان ئافرەتن. ئەوە لە کاتێکدایە ساڵی ١٩٩٨ تەنیا دوو ئافرەت ئەو کارەیان دەکرد.
جەیدا ئادا کە یەکێکە لەو شۆفێرە ئافرەتانەی پاسی شارەوانی لێدەخوڕێ گوتی: "تا ئێستا ھیچ ھەڵسوکەوتێکی خراپم لە خەڵکی ئەدەنە بەدی نەکردووە. بەیانیان کاتێک بەیانی باش لە سەرنشینانم دەکەم، تەنانەت ئەوەی رووی گرژیش بێ بە رووێکی خۆشەوە وەڵام دەداتەوە و پەستییەکەی وەلا دەنێ."
بۆ وەرگرتنی وردەکاریی زیاتر (ھەواڵ، وێنە، ڤیدیۆ) ببن بە ئابوونەداری ئاژانسی ئانادۆڵو