Özcan Yıldırım
26 نیسان 2021•نوێکردنەوە: 29 نیسان 2021
هه‌كاری- AA
وه‌زیری به‌رگریی توركیا، خولوسی ئاكار، ئاشكرایكرد ئه‌وه ده‌ستنیشانكراوه كه له میانی ئۆپەراسیۆنه‌كانی چنگ-برووسکە و چنگ-هه‌وره‌تریشقەدا، ٣١ تیرۆریست له چالاكی خراون.
خولوسی ئاكار به هاوه‌ڵی هه‌ریه‌ك له سه‌رۆكی ئه‌ركانی سوپای توركیا، جه‌نه‌راڵ یاشار گوله‌ر، فه‌رمانده‌ی هێزه وشكانییه‌كان، جه‌نه‌راڵ ئومیت دوندار، فه‌رمانده‌ی هێزه ئاسمانییه‌كان، جه‌نه‌راڵ حه‌سه‌ن كوچوكئاكیوز و فه‌رمانده‌ی هێزه ده‌ریاییه‌كان، ئه‌دمیراڵ عه‌دنان ئۆزباڵ گه‌یشته فه‌رمانده‌یی فیرقه‌ی پیاده‌ی سێ له شارۆچكه‌ی یوكسه‌كۆڤا سه‌ربه هه‌كاری و ناوه‌ندی ئۆپه‌راسیۆنی چنگ-ههورهتریشقەی به‌سه‌ركرده‌وه.
ئاكار له ناوه‌ندی ئۆپه‌راسیۆنی چنگ-هه‌وره‌تریشقە كه ئۆپه‌راسیۆنه‌كه له ناوچه‌ی ئاڤاشین-باسیان بۆ سه‌ر رێكخراوه تیرۆریستییه‌كان له باكووری عێراق به‌ڕێوده‌چێت، زانیاریی سه‌باره‌ت به چالاكییه‌كان وه‌رگرت.
له‌میانی گوته‌یه‌كدا ئاكار ئاماژه‌ی به‌وه‌كرد، ئۆپەراسیۆنه‌كانی چنگ-برووسکە و چنگ-هه‌وره‌تریشقە زۆر به سه‌ركه‌وتوویی به‌ڕێوه‌ده‌چن و رایگه‌یاند: "ده‌مه‌وێت جارێكی دیكه ئه‌وه بڵێم كه تا ئه‌و كاته‌ی دوایین تیرۆریست له چالاكی ده‌خرێت، خه‌باتمان به‌رده‌وام ده‌بێت. ئه‌و كاته‌ی كه دوایین تیرۆریست له چالاكی خرا، ئه‌ركی ئێمه و ئۆپه‌راسیۆنه‌كانمان كۆتاییدێت".
وه‌زیری به‌رگریی توركیا ئاشكراشیكرد ئه‌وه ده‌ستنیشانكراوه كه له میانی ئۆپەراسیۆنه‌كانی چنگ-برووسکە و چنگ-هه‌وره‌تریشقەدا، ٣١ تیرۆریست له چالاكی خراون.