Sarp Özer
30 ئادار 2019•نوێکردنەوە: 31 ئادار 2019
ئورفا- AA
وه‌زیری به‌رگریی توركیا، خولوسی ئاكار به هاوه‌ڵی سه‌رۆكی ئه‌ركانی سوپای توركیا، جه‌نه‌راڵ یاشار گوله‌ر و فه‌رمانده‌كانی دیكه‌ی سوپا، ناوه‌ندی ئۆپه‌راسیۆنی هاوبه‌شی كرده‌وه بۆ ئه‌و ئۆپه‌راسیۆنه‌ی كه پلان وایه بكرێته سه‌ر ئامانجه‌كانی تیرۆر له خۆرهه‌ڵاتی فورات.
خولوسی ئاكار به هاوه‌ڵی هه‌ریه‌ك له جه‌نه‌راڵ یاشار گوله‌ر، فه‌رمانده‌ی هێزه وشكانییه‌كان، جه‌نه‌راڵ ئومیت دوندار، فه‌رمانده‌ی هێزه ده‌ریاییه‌كان، عه‌دنان ئۆزباڵ و فه‌رمانده‌ی هێزه ئاسمانییه‌كان، جه‌نه‌راڵ حه‌سه‌ن كوچوكئاكیوز، به‌مه‌به‌ستی به‌سه‌ركردنه‌وه‌ی یه‌كه‌كانی سه‌ر سنوور، گه‌یشته ئورفا.
ئاكار و فه‌رمانده‌كانی یاوه‌ری له میانی بهسهركردنهوهكهیاندا ناوه‌ندی ئۆپه‌راسیۆنی هاوبه‌شی كرده‌وه بۆ ئه‌و ئۆپه‌راسیۆنه‌ی كه پلان وایه بكرێته سه‌ر ئامانجه‌كانی تیرۆر له خۆرهه‌ڵاتی فورات.
سه‌باره‌ت به كاره‌كانیان ئاكار زانیاریی وردی خسته‌ڕوو، ئاماژه‌ی به‌وه‌شكرد له‌پێناو یه‌كێتی، یه‌كپارچه‌یی و مانه‌وه‌ی توركیادا ئه‌ركی گرنگ ده‌كه‌وێته سه‌ر شانی سوپای توركیا.
سه‌رنجیشی بۆ ناسه‌قامگیری و پێكدادانه‌كانی ده‌ورووبه‌ری توركیا راكێشا و رایگه‌یاند: "له خۆرهه‌ڵات، له باشووری خۆرهه‌ڵات، له باكووری عێراق و سووریا به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی تیرۆر به پێداگرییه‌وه درێژه‌ی هه‌یه. ماوه‌ی نزیكه‌ی ٤٠ ساڵه به‌ره‌نگاری به‌ڵای تیرۆر ده‌بینه‌وه. ئیشه‌ڵڵا ئه‌م ماوه‌یه به‌و هێزه‌ی له خۆشه‌ویستی، متمانه و نزای گه‌له رهسهنهكهمانهوه وه‌رمانگرتووه، ئه‌م گه‌له له به‌ڵای تیرۆر رزگارده‌كه‌ین. به‌دوای ئهمهوهین و ئه‌و كاره‌ی كه له هه‌وڵداین بیكه‌ین، ئه‌مه‌یه".
سه‌باره‌ت به هێرشی ئاسمانی چنگی چڕنوكدار، ئاكار رایگه‌یاند: " له‌رێگه‌ی پلانی ئۆپه‌راسیۆنی ئاسمانی چنگی چڕنوكدارهوه كه سه‌رله‌به‌یانی ئه‌مڕۆ كاتژمێر ٠٤:٠٠ ده‌ستمان پێكردووه، به‌شوێن تیرۆریستانهوهین".
- پلانه‌كه‌مان ئاماده‌یه
ئاكار باسی له باسی له ئامانجه‌كانیان كرد له منبج و، رایگه‌یاند: "له‌و باره‌یه‌وه له‌لایه‌ن هاوپهیمانانمانهوه زۆر به‌ڵێنمان پێدرا. گه‌له‌كه‌مان ئارامی نه‌ماوه. چاوه‌ڕوانین به‌ڵێنه‌كان هه‌رچی زووه جێبه‌جێ بكرێن. كه كات و شوێنی هات كاری پێویست له خۆرهه‌لاتی فورات ئه‌نجام ده‌درێت. له‌و باره‌یه‌شه‌وه ئاماده‌كاری و پلانه‌كانمان ته‌واوه، پشتیوان به‌خوا كه كاتی هات فه‌رمانی پێویست له سهركۆمارمانهوه وه‌رده‌گرین و، ده‌ست به جێبه‌جێكردنی ئه‌و پلانانه‌مان ده‌كه‌ین. ئه‌گه‌ر به‌ڵێنه‌كان بهجێنهگهیهندران... نموونه‌ی هه‌ر یه‌كێك له ئۆپه‌راسیۆنه‌كانی پێشوو".
ئاكار ئه‌وه‌ی وه‌بیرهێنایه‌وه كه سوپای توركیا تاكه ئامانجی تیرۆریستانه و، گوتی: "كورده‌كان تا هه‌تایه برای ئێمه‌ن. شه‌هیده‌كانمان له چاناككاله له پاڵ یه‌كدان. پێویسته ئه‌وه به‌و شێوه‌یه بزانریت".