Ekip,Hemın Othman Mohammed
01 کانوونی یەکەم 2017•نوێکردنەوە: 03 کانوونی یەکەم 2017
ئه‌نقه‌ره - AA
ئاژانسی ئانادۆڵو، وێنه‌ی رووداوه دیاره‌كانی 2017ی خسته‌ڕوو بۆ ده‌نگدان. له‌و ده‌نگدانه‌دا له‌نێوان كاریگه‌رترین وێنه‌ی فۆتۆگرافه‌ر و په‌یامنێرانی ئاژانسی ئانادۆڵو له رۆژه‌ڤی توركیا و جیهاندا له سێ پۆلدا "وێنه‌ی ساڵ" هه‌ڵده‌بژێردرێت.
ئاژانسی ئانادۆڵو بۆ یه‌كه‌مجار له ساڵی 2012دا ده‌نگدانی "وێنه‌ی ساڵی" رێكخست. ئه‌مساڵیش له 68 وێنه‌ی هه‌لبژێردراو به‌ژێرنووسی توركی و ئینگلیزی بۆ ده‌نگدان خستووه‌ته‌ڕوو كه له‌نێوان 750 وێنه‌دا هه‌ڵبژێردراون له بواره‌كانی "هه‌واڵ"، "ژیان" و "وه‌رزش"دا له پاڵ توركیا له هه‌ریه‌ك له وڵاتانی سووریا، ئه‌مریكا، سۆماڵ، به‌نگلادیش، سعوودیه، عێراق، سڕبیا، یه‌مه‌ن، فه‌ڕه‌نسا، به‌ریتانیا، رووسیا، ئۆكرانیا، باشووری سودان، ماداگاسكار و فه‌ڵه‌ستین گیراون.
له كێبڕكێی نه‌ریتی "وێنه‌ی ساڵ"دا كه سه‌ركۆماری توركیا، ره‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆغان، سه‌رۆكوه‌زیران، بینالی یڵدرم، وه‌زیره‌كان، بیرۆكراته‌كان، وه‌رزشه‌وان و ژماره‌یه‌كی هونه‌رمه‌ندان به‌شداریان له دهنگدانهكهیدا كرد له به‌شی هه‌واڵ 21 وێنه، له به‌شی ژیان 24 وێنه و له به‌شی وه‌رزش 23 وێنه هه‌یه.
ده‌نگدان به "وێنه‌ی ساڵ" كه ساڵی رابردوو 165 هه‌زار كه‌س به‌شداریان تێداكرد، له رێگه‌ی ماڵپه‌ڕی "www.aa.com.tr" تا 31ی كانوونی یه‌كه‌م به‌رده‌وامده‌بێت.