Sangar Hamad Azeez
26 تەمووز 2016•نوێکردنەوە: 27 تەمووز 2016
ئاژانسی ئانادۆڵو کتێبێک لەبارەی هەنگاو بەهەنگاوی کاتی کودەتاکە و دوای هەرەسهێنانی لە ژێر ناوی "خولەک بە خولەکی هەوڵی کودەتاکەی فەتۆ" چاپ دەکات.
لە کتێبەکە باس لە سات بەساتی ئەو کودەتا سەربازییە دەکات کە لەلایەن ژمارەیەک ناپاکی سەر بە رێکخراوی فەتحوڵڵاچییەکانی نێو سوپای تورکیا ئەنجامدرا و هەروەها چۆن تەنیا دوای چەند سەعاتێک هەرەسی هێنا.
رووداوەکانی نێو کتێبەکە بریتین لەو زانیارییانەی کە پەیامنێرانی ئاژانسی ئانادۆڵو لە کاتی رووماڵکردنی رووداوەکان دەستیان خستووە.
هەروەها لە کتێبەکەدا باس لەو کاردانانەوە دەکات کە هاووڵاتییانی تورک لە تەواوی وڵاتانی جیهاندا لە دژی کودەتاکە نیشانیان دا.
ئەو کتێبەی ئاژانسی ئانادۆڵو بەشێوەیەکی ئینگۆگرافیک ئامادە کراوە و تێیدا بە ژمارە و زانیاری باس لە تەواوی ئەو رووداوانە دەکات کە تاوەکو ٢٠ تەمووز، روویان داوە.