Said İbicioğlu,Ömer Koparan
24 ئادار 2018•نوێکردنەوە: 25 ئادار 2018
عه‌فرین - AA
ئاژانسی ئانادۆڵو گرته‌كانی گرتووخانه‌ی ناوه‌ندی شارۆچكه‌ی عه‌فرینی تۆمار كرد كه له میانی ئۆپه‌راسیۆنی لقی زه‌یتوندا له ١٨ی ئه‌م مانگه له لایه‌ن سوپای توركیا و سوپای سووریای ئازاد له رێكخراوی تیرۆریستی په‌یه‌ده/په‌كه‌كه پاک كرایه‌وه.
ماوه‌ی شه‌ش ساڵ ده‌ڤه‌ری عه‌فرین له‌ژێر ده‌ستی په‌یه‌ده/په‌كه‌كه بوو و له‌و ماوه‌یه‌دا ئه‌و كه‌سانه‌ی دژی سیاسه‌ته‌كانی ئه‌وان بوون و ره‌خنه‌یان لێ گرتوون به قسه‌ی خۆیان دادگاییان كردوون و سزایان داون یاخود ده‌ستگیریان كردوون.
له ماوه‌ی ئه‌م دوو ساڵه‌ی دواییشدا زۆربه‌ی ئه‌و كه‌سانه‌ی په‌یه‌ده دهستگیریكردوون و گواستوونیه‌ته‌وه ئه‌و گرتووخانه‌یه ئه‌ندام و لایه‌نگرانی سوپای سووریای ئازادن.
له گرتووخانه‌كه‌دا ٣٥ هۆڵی خه‌و، ١٥ ژووری زیندانی تاكه‌كه‌سی و دوو ژووری لێپرسینه‌وه ده‌بیندرێن. به‌شی زۆری هۆڵه‌كانی خه‌و په‌نجه‌ره‌یان نییه كه بۆ ده‌ره‌وه بڕوانێت. ئاماژه به‌وه‌ش ده‌درێت كه نه‌خشه‌ی ژووره تاكه‌كه‌سیه‌كان به‌جۆرێك كێشراوه تاكو ئیراده‌ی ئه‌و كه‌سانه‌ی تیادا بشكێندرێت كه له‌گه‌ڵ رێكخراوه‌كه كۆک نیین. هه‌روه‌ها به‌كارهێنانی شووشه‌ی ئاوێنه‌دار له ژووره‌كانی لێپرسینه‌وه به‌مه‌به‌ستی وه‌رگرتنی زانیاری بووه له ئه‌ندامانی سوپای سووریای ئازاد.
ژماره‌یه‌كی زۆر له بڵاوكراوه له هۆڵه‌كاندا ده‌بیندرێت كه بانگه‌شه بۆ په‌یه‌ده ده‌كه‌ن.
له‌و گرتووخانه‌یه‌دا كه به‌ر له كۆنتڕۆڵكردنی له‌لایه‌ن په‌یه‌ده/په‌كه‌كه‌وه چۆڵ كرا ژماره‌یه‌كی زۆر له كارتۆنی هاوكارییه‌كانی خاچی سوور و مانگی سووری سووریا به‌رچاو ده‌كه‌وت.
یه‌كێكی دیكه له‌و رێگایانه‌ی په‌یه‌ده په‌نای بۆ بردووه ئه‌وه بووه كه گرتووه‌كانی به مه‌رجی ئه‌وه ئازاد كردووه كه له ریزه‌كانیاندا شەڕ بکەن.
پێشبینی ئه‌وه‌ش ده‌كرێت ده‌ستگیركراوانی دیكه كه ئازاد نه‌كراون، دوای ئه‌وه‌ی رێكخراوه‌كه زانیویه‌تی شارۆچكه‌كه‌ی له ده‌ست ده‌چێ رفاندوونی.