Duygu Yener,Mohammed Baqi Hussein
22 تشرینی یەکەم 2018•نوێکردنەوە: 23 تشرینی یەکەم 2018
ئه‌نقه‌ره - AA
سه‌رۆكی گشتیی ئاك پارتی و سه‌ركۆماری توركیا ره‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆغان رايگه‌ياند: "هه‌ڵبژاردنه‌كانی ئاداری 2019 هه‌ڵبژاردنێكی ساده نابێت. ئه‌م هه‌ڵبژاردنه خۆجێییه، ره‌نگه كۆتایی پارتی ئۆپۆزسیۆنی سه‌ره‌كی بێت."
ئه‌ردۆغان له‌میانه‌ی به‌ڕێوه‌چوونی پڕۆگرامی په‌روه‌رده‌ی باڵی ژنان له‌ناوه‌ندی گشتیی پارته‌كه‌ی گوتارێكی پێشكه‌شكرد و باسی له گرنگیی هه‌ڵبژاردنی ئاداری 2019 كرد و گوتی: "هه‌ڵبژاردنه‌كانی ئاداری 2019 هه‌ڵبژاردنێكی ساده نابێت. ئه‌م هه‌ڵبژاردنه خۆجێییه، ره‌نگه كۆتایی پارتی ئۆپۆزسیۆنی سه‌ره‌كی بێت. چونكه ئه‌و كه‌سه‌ی سه‌رۆكایه‌تیی پارتی سه‌ره‌كیی ئۆپۆزسیۆن ده‌كات، ته‌نها به‌ڵا نییه بۆ گه‌ل، به‌ڵكو به‌ڵای سه‌ری جه‌هه‌په‌شه. پێویسته ئێمه جه‌هه‌په‌ش رزگاربكه‌ین. دامه‌زراوه‌ی دڵنیایی كۆمه‌ڵایه‌تیSSKی تووشی داڕمان كرد. ئێستاش هاتووه له‌هه‌وڵی داڕماندنی جه‌هه‌په‌دایه. هه‌ندێك جار دۆستان ده‌ڵێن ئه‌مه پێویست به‌وه ناكات خۆتی پێوه سه‌رقاڵ بكه‌یت، خێرت ده‌گات لێیگه‌ڕێن چی ده‌كات با بیكات. هه‌ندێك هه‌ن ئه‌مه ده‌ڵێن. به‌ڵام پێویسته هه‌ندێك راستی بۆ گه‌له‌كه‌مان باس بكه‌ین. ئه‌و ده‌چێت بۆ بریتانیا، هه‌ندێك شت بۆ گه‌نجانی تورك له‌وێ باسدهكات. سكاڵا دژی توركیا ده‌كات. ده‌ڵێت له توركیا ئازادی و دیموكراسی نییه. ئه‌گه‌ر ئازادی و دیموكراسی نییه، تا ئه‌مڕۆ له‌و هه‌موو هه‌ڵبژاردنه‌دا به‌شداریت كردووه، له‌هه‌موویاندا دۆڕاویت، هێشتا هه‌ر به‌شداری ده‌كه‌یت، ئایا دیموكراسیی له‌مه گهورهترههیه؟ گه‌نجێك لێی پرسیبوو، تا ئێستا 11 هه‌ڵبژاردنت دۆڕاندووه، ئایا وانه‌یه‌كت له‌مه وه‌رنه‌گرتووه؟ نه‌خێر. ئه‌و... قهیناكا ئه‌وه‌ی دیكه‌ی ناڵێم".