ئه‌نقه‌ره- AA
سه‌ركۆماری توركیا و سه‌رۆكی گشتی ئاك پارتی، ره‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆغان رایگه‌یاند: "ئه‌گه‌ر بێت و هه‌وڵبده‌ن ئۆپه‌راسیۆنه‌كه‌مان وه‌ك 'ئۆپه‌راسیۆنی داگیركاریی' ناوببه‌ن، كاره‌كه‌مان ئاسانه؛ ده‌روازه‌كان ده‌كه‌ینه‌وه و سێ ملیۆن و ٦٠٠ هه‌زار په‌نابه‌ره‌كه بۆ ئێوه ره‌وانه ده‌كه‌ین''.
ره‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆغان له میانی به‌شدارییكردنی له ١٣٢همین كۆبوونه‌وه‌ی فراوانكراوی سه‌رۆكی لقه‌كانی ئاك پارتی له پارێزگاكان كه له ناوه‌ندی گشتی پارته‌كه سازكرا، گوتارێكی پێشكه‌شكرد.
ئه‌ردۆغان باسی له‌وه‌كرد له‌ماوه‌ی چوار ساڵی رابردوودا له نێو سنووره‌كانی توركیادا، حه‌وت هه‌زار و ٥٠٠ و له ده‌ره‌وه‌ی سنووره‌كانمان هه‌شت هه‌زار و ٥٠٠، كه كۆی گشتییان ده‌كاته ١٦ هه‌زار تیرۆریست، له چالاكی خراون ، تیشكيشی خسته‌سه‌ر ئه‌وه‌ی پێكهاته‌ی ناوه‌ندیی رێكخراوی تیرۆریستیان له خاكی باكووری عێراقدا به‌ندكردووه.
سه‌ركۆماری توركیا جه‌ختی له‌وه‌كرده‌وه رێگه‌ی به‌رده‌م ئه‌و رێڕه‌وی تیرۆره‌ی كه هه‌وڵده‌درا له سووریا درووست بكرێت، له‌رێگه‌ی ئۆپه‌راسیۆنی قه‌ڵغانی فورات و لقی زه‌یتوونه‌وه، له خۆرئاوای سنووره‌كان، پچڕێنراوه و وه‌ك به‌شێك له قۆناغی ئاستانا كه له‌گه‌ڵ رووسیا و ئێران به‌رێوه‌براوه رێگریی له كه‌وتنه‌وه‌ی تراژیدیایه‌كی مرۆیی گه‌وره له ئیدلب، گیراوه.
- "پێنج هه‌زار و ٥٠٠ داعشيمان بۆ ئه‌و شوێنانه ره‌وانه كردووه‌ته‌وه كه لێیه‌وه هاتوون"
ره‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆغان پێداگریی له‌سه‌ر ئه‌وه كرد، به باوه‌ڕبوون به‌وه‌ی ئۆپه‌راسیۆنی كانی ئاشتی سه‌ركه‌وتن به‌ده‌ستده‌هێنێت، ده‌ستیان پێكردووه و رایگه‌یاند: "هاوشێوه‌ی ئۆپه‌راسیۆنه‌كانی دیكه‌ی توركیا، ئامانجی ئۆپه‌راسیۆنی كانی ئاشتی بریتییه له پارێزگارییكردن له یه‌كپارچه‌یی خاك و یه‌كێتیی سیاسی سووریا. له‌كاتێكدا كه چواریه‌كی خاكی سووریا له‌ژێر داگیركاریی رێكخراوی تیرۆریستیی په‌كه‌كه/یه‌په‌گه‌دایه، ئه‌وه روونه كه ناتوانرێت باسی یه‌كپارچه‌یی خاك و یه‌كێتیی سیاسیی ئه‌و وڵاته بكرێت".
گوتیشی: "ئه‌وانه‌ی كه ئه‌م داگیركارییه‌ی په‌كه‌كه و یه‌په‌گه نابینن، له ئێستادا قسه له‌سه‌ر ئه‌و هه‌نگاوه ده‌كه‌ن كه ئێمه له پێناو یه‌كێتیی و پێكه‌وه‌یی سووریا، ده‌یهاوێژین" .
راشیگه‌یاند:"ئێوه به‌وشێوه‌یه له قه‌راغه‌وه بووه‌ستن، ئێمه له‌سه‌ر رێبازی خۆمان به‌رده‌وام ده‌بین. كام یه‌كێك له‌وانه‌ی قسه ده‌كات ئه‌و به‌ره‌نگارییه‌ی كرد كه ئێمه دژی داعش ئه‌نجامماندا. ئه‌مانه ته‌نها داعشیان له وڵاته‌كانیانه‌وه بۆ سووریا هه‌نارده كرد. له فه‌ره‌نساوه داعش بۆ سووریا هات، له ئه‌ڵمانیاوه هات، له هۆڵه‌نداوه هات و ئێمه پێنج هه‌زار و ٥٠٠ داعشیمان ره‌وانه‌ی ئه‌و شوێنانه كرده‌وه كه لێیه‌وه هاتبوون. ئه‌مانه سه‌رڕاست نیین. ئه‌مانه ته‌نها قسه به‌رهه‌م ده‌هێنن. ئێمه‌ش كار به‌رهه‌م ده‌هێنین. ئه‌مه‌یه جیاوازییهكهمان. له ئێستادا دژی داعش و په‌كه‌كه، یه‌په‌گه و په‌یه‌ده‌ش ئه‌م به‌ره‌نگارییه به ته‌واوی سوپاكهمانهوه درێژه پێده‌ده‌ین. ئه‌م ئۆپه‌راسیۆنه‌مان له قۆناغێكدا كه لیژنه‌ی ده‌ستوور یه‌كه‌م كۆبوونه‌وه‌ی له ٣٠ تشرینی یه‌كه‌مدا ئه‌نجامده‌دات، ده‌ستپێكردووه، ده‌سته‌به‌ری پلاندانان به‌شێوه‌یه‌كی ته‌ندرووستتر بۆ ئایندهی سووریا ده‌كات".
- "با سعوودیه ته‌ماشای ئاوێنه بكات"
ئه‌ردۆغان باسی له‌وه‌كرد له سه‌رده‌مێكدا كه ده‌یان هێزی بیانی له‌سه‌ر خاكی سووریا‌ن، ئه‌و ره‌خنانه قبوڵ ناكه‌ن كه ده‌كرێته سه‌ر ئۆپه‌راسیۆنه‌كه‌ی توركیا كه به‌مه‌به‌ست لێی رێگرییكردنه له پێكهاته‌ی تیرۆر، جه‌ختی له‌وه‌شكرده‌وه دانه دانه وڵاته‌كان ناژمێرێت به‌ڵام ناوی هه‌ندێكیان ده‌هێنێت و رایگه‌یاند:
"له‌به‌ر ئه‌وه بانگێشتیان ده‌كه‌م بۆ ئه‌وه‌ی راستگۆ بن. سه‌ره‌تا له سعوودیه‌وه ده‌ستپێده‌كه‌م. با سعوودیه ته‌ماشای ئاوێنه بكات. كێ یه‌مه‌نی به‌م دۆخه گه‌یاند؟ ئێستا یه‌مه‌ن له چ دۆخێكدایه؟ ئایا ده‌یان هه‌زار مرۆڤ له یه‌مه‌ن نه‌مردن؟ ئه‌ی سعوودیه، ئێوه سه‌ره‌تا حسابی ئه‌مه بده‌ن. له ئێستادا یه‌مه‌ن له هه‌ژاریدایه. هه‌موو شوێنێكیتان له‌گه‌ڵ زه‌وی یه‌كسان كرد. حسابی ئه‌مه بده‌ن. ئێوه ناتوانن هه‌ستن و سه‌باره‌ت به‌و هه‌نگاوانه‌ی كه له‌پێناو یه‌كێتیی و پێكه‌وه‌یی سووریادا دژی رێكخراوه تیرۆریستییه‌كان هاویشتوومانه، له‌باره‌ی ئه‌و خه‌باته‌وه ناتوانن قسه بكه‌ن".
- "تۆ له وڵاته‌كه‌ت كه‌سێكیت كه بكوژی دیموكراسیت"
سه‌ركۆماری توركیا راشیگه‌یاند: "ئه‌وه میسر هه‌ر ناتوانێت قسه‌بكات" و گوتی:
"چونكه تۆ له وڵاته‌كه‌ت كه‌سێكیت كه بكوژی دیموكراسیت. تۆ بوویت بوویته هۆكاری ئه‌وه‌ی مورسی كه به رێژه‌ی له‌سه‌دا ٥٢ ى دەنگەكانی هەڵبژاردن هه‌ڵببژێردرێت، له دادگادا په‌له‌قاژه‌ی مه‌رگ بكات. ره‌نگه ئۆپهراسیۆنیشت كردبێت. ته‌نانه‌ت رێگه‌ت نه‌دا به خانه‌واده‌كه‌ی كه بینێژن. تۆ مرۆڤكوژێكی به‌و شێوهیهیهت. سیسی له‌گه‌ڵ كه‌سانێك كۆبوونه‌وه‌ی كردووه و ئه‌م ئۆپه‌راسیۆنه‌ی ئیدانه كردووه. ئیدانه‌ی بكه‌ی چییه و ئیدانه‌ی نه‌كه‌ی چییه. ئێمه هه‌ر له‌سه‌ره‌تاوه گومانمان له خۆمان نییه. ئێمه به باوه‌ڕه‌وه ئه‌م رێبازه‌مان گرتووه و به‌رده‌وامین. دانیشتوانی سووریا به‌تایبه‌ت ئه‌وانه‌ی له ناوچه‌كانی سه‌ر سنووره‌كانی ئێمه‌ن، بانگمان ده‌كه‌ن و ده‌ڵێن 'كه‌ی دێن'. به‌دڵنیاییه‌وه ناجێگرییهكانی رژێم، كاره‌كه‌ی ئێمه‌ی قورسكرد. ئه‌گه‌ر رژێم، رژێمی ٨-٩ ساڵ پێش ئێستا بووایه، ره‌نگه ئه‌مڕۆ ئه‌م كارانه زۆر ئاسانتر ده‌بوون. به‌ڵام به‌داخه‌وه...ئێستا ئێمه خۆشه‌ویستییمان بۆ گه‌لی سووریامان، جێگه‌ی مشت‌ومڕ نییه، ئه‌وه بابه‌تێكی دیكه‌یه. كێشه‌ی ئێمه له‌گه‌ڵ رێكخراوه تیرۆریستییه‌كانی داعش، یه‌په‌گه و په‌یه‌ده‌دایه كه هه‌وڵی داگیركردنی سووریا ده‌ده‌ن. ئێمه كێشه‌مان له‌گه‌ڵ خوشك و برا كورده‌كانمان له‌وێ نییه. كێشه‌كه به ته‌واوه‌تی له‌گه‌ڵ رێكخراوه تیرۆریستییه‌كاندایه. هه‌وڵی به‌لارێدابردنی ئه‌مه ده‌ده‌ن. با هیچ كه‌س به‌لاڕێیدا نه‌بات. ئێمه له ئێستادا به‌ره‌نگاری رێكخراوه تیرۆریستییه‌كان ده‌بینه‌وه نه‌ك خوشك و برا كورده‌كانمان".
ره‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆغان پێداگریی له‌سه‌ر ئه‌وه‌كرد ره‌نگه توركیا تاكه هێزی ره‌وا بێت كه له‌سه‌ر خاكی سووریا بوونی هه‌یه و رایگه‌یاند:
"چونكه له‌پاڵ ئه‌وه‌ی كه ئاسایشی سنووره‌كانمان له ژێر هه‌ڕه‌شه‌دایه، سێ ملیۆن و ٦٠٠ هه‌زار په‌نابه‌ری سووری له وڵاته‌كه‌مان هه‌ن كه چاوه‌ڕوانن بگه‌ڕێنه‌وه سه‌ر ماڵ و حاڵیان. ئه‌ی یه‌كێتیی ئه‌ورووپا، وه‌رنه‌وه هۆش خۆتان. ته‌ماشاكه‌ن، دووباره ده‌یڵێمه‌وه: ئه‌گه‌ر بێت و هه‌وڵبده‌ن ئۆپه‌راسیۆنه‌كه‌مان وه‌ك 'ئۆپه‌راسیۆنی داگیركاریی' ناوببه‌ن، كاره‌كه‌مان ئاسانه؛ ده‌روازه‌كان ده‌كه‌ینه‌وه و سێ ملیۆن و ٦٠٠ هه‌زار په‌نابه‌ره‌كه بۆ ئێوه ره‌وانه ده‌كه‌ین''.
news_share_descriptionsubscription_contact

