AA
03 ئادار 2019•نوێکردنەوە: 04 ئادار 2019
ئۆردو - AA
سەركۆماری توركیا، رەجەب تەیب ئەردۆغان لە كۆبوونەوەی جەماوەریی ئۆردو وتارێكی پێشكەش بە ئامادەبووان كرد.
رەجەب تەیب ئەردۆغان گوتی: "بەداخەوە كەسێك كە رێكخراوە تیرۆریستییەكان دەستیان لێی گیر بووە، بێ ئەوەی شەرم بكات دەڵێت گوایە دۆستی منە و دەیەوێت بەو ناوەوە دەنگ كۆبكاتەوە. كاتێك پێكەوە رێگایەك دەگرنەبەر و دواتر لەڕێگادا هاوڕێیەكەی دەفرۆشێت، خەڵكی ئۆردو باش دەزانن چیی پێ دەڵێن".
سەركۆماری توركیا، رەجەب تەیب ئەردۆغان گوتی: "یەكێتی و پێكەوەییمان تێكنادەین. وەك ئاك پارتی و مەهەپە لەنێو هاوپەیمانیی كۆماردا یەكدەكەوین و گەورە و بەهێز و زیندوو دەبین و دەبینە برا و هەموو پێكەوە دەبینە توركیا".
رەجەب تەیب ئەردۆغان لەبارەی دۆستایەتیی پارتەكەی و گەلەوە گوتی: "دۆستایه‌تی ئێمه تا سنوورێك نییه، تا ناو گۆڕه ناو گۆڕ... له‌گه‌ڵ كه‌سێكدا كه له‌گه‌ڵ رێكخراوه تیرۆریستییه‌كان ده‌بێته یه‌ك و هه‌ڕه‌شه‌مان لێده‌كات نه دۆستایه‌تیمان هه‌یه نه موحیبه‌ت. بوونە پیاوی داوایەك، تا بازاڕ نابێت، بەڵكو تا مردن دەبێت".
سه‌ركۆماری توركیا، رەجەب تەیب ئەردۆغان ره‌خنه‌ی له كاندیدی پارتی سه‌عاده‌ت بۆ سه‌رۆكی گه‌وره شاره‌وانی ئۆردو، ئیدریس نایم شاهین گرت و رایگه‌یاند "ئه‌و كه‌سه ده‌بێته خاوه‌نی هه‌ر ئیشێك بۆ ئۆردو كرابێت. تۆ كێیت ها؟ ئه‌وانه‌ی هێز، توانا و خزمه‌ته‌كانی ئاك پارتی ده‌كه‌نه ماڵی خۆیان، واتا بێ رێزی به‌رامبه‌ر به ئێوه به‌تایبه‌تی بۆ ئۆردو. هه‌رچییه‌ك بۆ ئه‌م شاره كرابێت له‌ژێریدا ته‌نها و ته‌نها واژووی ئه‌و كادرانه‌ی ئاك پارتی هه‌یه كه به‌رده‌وامن له‌گه‌ڵیدا. له 31ی ئاداردا وانه‌یه‌كی وا به‌و تهقلهچییه بده‌ن كه بۆ هه‌ر شوێنێك چووبێت ده‌ركراوه كه رووی نه‌بێت جارێكی دیكه رووبه‌ڕووتان ببێته‌وه".
رەجەب تەیب ئەردۆغان هەروەها گوتیشی: "له 31ی ئاداردا وانه‌یه‌كی وا به‌و تهقلهچییه بده‌ن كه بۆ هه‌ر شوینێك چووبێت ده‌ركراوه كه رووی نه‌بێت جارێكی دیكه رووبه‌ڕووتان ببێته‌وه".
سه‌ركۆماری توركیا رەخنەی توندی لە سەرۆكی گشتیی جەهەپە گرت و گوتی: "كاك كه‌مال تۆ شوێنكه‌وته‌ی قه‌ندیلی. له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ی قه‌ندیل پشتیوانی ده‌كات ده‌ست له‌ناو ده‌ستیت".
رەجەب تەیب ئەردۆغان گوتیشی: "ئێمه به هه‌وڵی خۆمان هه‌موو جۆره هه‌نگاوێكمان گرته‌به‌ر. له‌م ناوچه‌یه‌دا به‌بێ پرسكردن به توركیا ناتواندرێت بڕیار بدرێت".