Salih Bilici
21 شوبات 2019•نوێکردنەوە: 22 شوبات 2019
ئه‌نقه‌ره - AA
سه‌ركۆماری توركیا، ره‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆغان رایگه‌یاند "به‌رامبه‌ر هاوپه‌یمانی جمهور چوار چه‌ته‌یان هێناونه‌ته مه‌یدان. كۆنتڕۆڵی ئه‌و چوار چه‌ته‌یه‌ش دراوه‌ته قه‌ندیل و پێنسیلڤانیا. ده‌بینین كه دوژمنانی گه‌ل و وڵات یارییه‌كی نوێ ده‌كه‌ن".
ره‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆغان له میانی به‌شداریكردنی له كۆبوونه‌وه‌یه‌كی جه‌ماوه‌ریدا له شاری ده‌نیزلی گوتارێكی پێشكه‌ش به ئاماده‌بووانی كۆبوونه‌وه‌كه كرد.
سه‌ركۆماری توركیا ره‌خنه‌ی له هاوپه‌یمانی گه‌ل گرت كه له لایه‌ن جه‌هه‌په و ئییی پارتی-یه‌وه پێكهێنراوه و گوتی: "زۆر سه‌یره له ئه‌نقه‌ره وێنه‌ی كاندیدی هاوپه‌یمانیی زیلله‌ت هه‌یه، به‌ڵام له‌ژێریدا نه لۆگۆی جه‌هه‌په نه هه‌ده‌په‌ی پێوه نییه. له شاره‌كانی دیكه‌ش هه‌مان شت ده‌كه‌ن. چونكه ده‌یانه‌وێت كاندیده‌كه بناسرێت، به‌ڵام نه‌زاندرێت كاندیدی كێیه".
له‌باره‌ی به‌رزبوونه‌وه‌ی نرخی سه‌وزه و میوه سه‌ركۆماری توركیا، ره‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆغان رایگه‌یاند "كێ به‌وه ده‌ڵێت بازاڕی ئازاد و ئابووریی بازاڕ، منی پێ ههڵناخهڵهتێندرێت".
ره‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆغان گوتیشی: "ده‌ڵێن 'ئاك پارتی قەیران و ریزگرتنی هێنایه ئاراوه'. دوو ریزگرتن هه‌یه، یه‌كێكیان ریزگرتنی هه‌ژاره. ئه‌وه له سه‌رده‌می جه‌هه‌په‌دا هه‌بوو. ئه‌و ریزه‌ی ئێستا ریزی هه‌ژاریی نییه، ریزی به‌ره‌كه‌ته، ریزی هه‌بوونه. چییه؟ ریزی وانه دانه به هه‌لپه‌رستان".
سه‌ركۆماری توركیا، ره‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆغان هه‌روه‌ها راشیگه‌یاند "ئه‌وانه‌ی له قۆناغه‌كانی راسپاردەیی ئیراده‌ی گه‌لیان به بارمته گرتبوو و خۆیان پێ له سه‌رووی گه‌له‌وه بوو. راست وه‌ستانی ئێمه‌یان پێ هه‌رس ناكرێت. ئه‌و هێزانه‌یش كه ساڵانێكی زۆر فه‌رمانیان به‌سه‌ر توركیادا ده‌كرد و رێنماییان ده‌دا هه‌راسانن له‌و جموجۆڵه سه‌ربه‌خۆییانه‌ی ئێمه. ئه‌و به‌ڵێنه‌م پێنه‌داون، پێم نه‌گوتن به‌ڕه‌گ و ریشهیاندا ده‌چینه خواره‌وه؟ هێشتا به‌دوایانه‌وه‌ین. ئه‌وان هه‌ڵدێن و ئێمه دوایان ده‌كه‌وین، به‌هه‌موو شتێكمانهوه. ئه‌وانه‌ی كه ئارامییان له گه‌له‌كه‌م تێكداوه، ئێمه ئارامییان لێ تێكده‌ده‌ین. به‌رامبه‌ر هاوپه‌یمانی جمهور چوار چه‌ته‌یان هێناونه‌ته مه‌یدان. كۆنتڕۆڵی ئه‌و چوار چه‌ته‌یه‌ش دراوه‌ته قه‌ندیل و پێنسیلڤانیا. ده‌بینین كه دوژمنانی گه‌ل و وڵات یارییه‌كی نوێ ده‌كه‌ن. بۆ ئه‌وه‌ی تۆڵه‌ی 17 ساڵ له گه‌ل بكه‌نه‌وه په‌نا بۆ ئه‌ندازیاری سیاسه‌ته‌كانیان ده‌به‌ن. هیچ به‌رپرسێكی جه‌هه‌په به روونكردنه‌وه ناڕاسته‌وخۆكانی سه‌ركرده‌كانی تیرۆر نیگه‌ران نابن. له‌به‌رامبه‌ر ئه‌م تابلۆی شه‌رمه‌زارییه، ئه‌و كه‌سه‌ی سه‌ركردایه‌تیی جه‌هه‌په ده‌كات، یه‌ك وشه ناڵێت".