Ferdi Türkten,1 23
26 شوبات 2020•نوێکردنەوە: 27 شوبات 2020
ئه‌نقه‌ره - AA
سه‌ركۆماری توركیا، ره‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆغان به ئاماژه‌دان به‌وه‌ی كه یه‌كلایی نه‌بووەته‌وه لووتكه‌ی چوارقۆڵی له‌باره‌ی ره‌وشی ئیدلبه‌وه ئه‌نجام بدرێت و رایگه‌یاند "له‌وانه‌یه كۆبوونه‌وه‌ی دووقۆڵی له‌گه‌ڵ سه‌رۆكی رووسیا، ڤلادیمیر پوتین ئه‌نجام بده‌ین. رۆژی پێنجی ئادار، به‌ئه‌گه‌رێكی زۆر له ئیستانبوڵ به‌رێوه‌ده‌چن. له رێگه‌ی كۆبوونه‌وه‌كانه‌وه به‌رده‌وام ده‌بین له تاوتوێكردنی ئه‌نجامدانی كۆبوونه‌وه‌ی دووقۆڵیی و چوارقۆڵیی".
ره‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆغان له‌میانی گه‌ڕانه‌وه‌ی له ئازه‌ربایجانه‌وه بۆ توركیا له‌ناو فڕۆكه‌دا، وه‌ڵامی پرسیاره‌كانی رۆژنامه‌وانانی دایه‌وه و له‌باره‌ی پێشهاته‌كانه‌وه دوا.
سه‌ركۆماری توركیا، ره‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆغان به ئاماژه‌دان به‌وه‌ی كه یه‌كلایی نه‌بووەته‌وه لووتكه‌ی چوارقۆڵی له له‌باره‌ی ره‌وشی ئیدلبه‌وه ئه‌نجام بدرێت و گوتی: "له‌وانه‌یه كۆبوونه‌وه‌ی دووقۆڵی له‌گه‌ڵ سه‌رۆكی رووسیا، ڤلادیمیر پوتین ئه‌نجام بده‌ین. رۆژی پێنجی ئادار، به‌ئه‌گه‌رێكی زۆر له ئیستانبوڵ به‌رێوه‌ده‌چن. له رێگه‌ی كۆبوونه‌وه‌كانه‌وه به‌رده‌وام ده‌بین له تاوتوێكردنی ئه‌نجامدانی كۆبوونه‌وه‌ی دووقۆڵیی و چوارقۆڵیی".
ره‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆغان به ئاماژه‌دان به‌وه‌ی كه لێكتێگه‌یشتنی سۆچی فه‌رمان به چی بكات، ئه‌وا ده‌مانه‌وێت ئه‌وه جێبه‌جێ بكرێت گوتی: "ده‌بێت ئه‌وه‌ی كه پێویسته جێبه‌جێ بكرێت و مه‌حاڵه له‌وباره‌یه‌وه سازش بكه‌ین".
سه‌ركۆماری توركیا سه‌رنجی خسته سه‌ر ئه‌وه‌ی كه له‌گه‌ڵ سەرۆکی ئەمریکا، دۆناڵد تره‌مپ كۆبووەته‌وه به‌ڵێنی پشتیوانی ئه‌مریكا له‌باره‌ی ئیدلبه‌وه هه‌بوو، به‌ڵام هێشتا بۆ ئه‌مه هیچ نه‌كراوه و پێده‌چێت بۆ ئه‌م مه‌به‌سته پێویست به كۆبوونه‌وه‌یه‌كی دیكه بكات.
سه‌ركۆماری توركیا، ره‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆغان له‌باره‌ی سیسته‌می پاتریۆتیشهوه گوتی: "له‌ئێستا ئه‌مریكا پاتریۆتی نییه بیدات به ئێمه. ئێمه پێشنیازی خۆمان كردووه، گوتوومانه 'ئه‌گه‌ر بۆمان ده‌نێرن، ئێمه ده‌توانین پاتریۆت له ئێوه‌ش بكڕین' ".
ره‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆغان له‌باره‌ی پرۆسه‌ی دادوه‌ری له‌گه‌ڵ ژماره‌یه‌ك له ئه‌ندامان و به‌رپرسانی هه‌ده‌په‌ش گوتی: "(پرۆسه‌كه) زۆر به‌چڕی به‌ڕێوه‌ده‌چێت، له‌وانه‌یه له هه‌ر كاتێكدا دۆسیه‌ی نوێ بێن، چونكه هه‌موو شت لهئارادایە. ئه‌وه‌ی كردوویانه تاوانه".