Sinan Uslu
08 کانوونی دووەم 2019•نوێکردنەوە: 08 کانوونی دووەم 2019
ئه‌نقه‌ره - AA
سه‌ركۆماری توركیا و سه‌رۆكی گشتیی ئاك پارتی، ره‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆغان رایگه‌یاند "ئه‌و درۆیه (ی ده‌ڵێت توركیا له سووریادا كورده‌كانی كردووه‌ته ئامانج) نه‌فس نزمترین، بێ شه‌ره‌فترین و پیسترین قسه‌ی هه‌ڵبه‌ستراوه".
له گوتارێكیدا كه له میانی كۆبوونه‌وه‌ی فراكسیۆنی ئاك پارتی له په‌رله‌مانی وڵاته‌كه‌ی پێشكه‌شیكرد، ئه‌ردۆغان ئاماژه‌ی به‌وه كرد، كاتێک ده‌ستپێشخه‌ری توركیا له سووریا زیاد ده‌بێت ده‌ستده‌كرێت به درۆی نوێ.
سه‌ركۆماری توركیا باسی له‌وه كرد، ئه‌وانه‌ی ئه‌و قسه‌یان هه‌ڵبه‌ستووه كه ده‌ڵێن توركیا كوردانی سووریا ده‌كوژێت له راستیدا راستی بابه‌ته‌كه زۆر باش ده‌زانن و ئامانج له‌و گوته‌یه‌ش دروستكردنی كاریگه‌ریه له‌سه‌ر رای گشتیی نێوده‌وڵه‌تی و بڕیاری ئه‌وانه‌ی له نزیكه‌وه ئاگاداری ره‌وشی سووریا نین.
ره‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆغان گوتیشی: "چۆن ئه‌گه‌ر له‌ناو عه‌ره‌به‌كاندا تیرۆریستان دروست بن، له‌ناو توركه‌كاندا تیرۆریستان دروست بن، به‌دڵنیایییه‌وه له‌ناو كوردانیشدا تیرۆریستان دروستبووه و دروست ده‌بن. له‌و دۆخه‌شدا ئێمه ناسنامه‌ی تیرۆریسته‌كه هه‌ر له به‌رچاو ناگرین، به‌ڵكو ته‌نها به له‌به‌رچاوگرتنی ئه‌وه‌ی چه‌كه‌كه‌ی روو ده‌كاته كێ، ئه‌و كرده‌یه‌ی ئه‌نجامی ده‌دات، ئه‌و خوێنه‌ی رژاندوویهتی و ئه‌و سته‌مه‌ی كردوویه‌تی تیرۆریستان له خه‌ڵكی بێ تاوان جیا ده‌كه‌ینه‌وه. ئێمه وه‌ك چۆن جیاكاریمان له نێوان دانیشتوانی توركیا نه‌كردووه به‌پێی رهچهڵهتی ئیتنیكی، به‌هیچ شێوه‌یه‌ك به‌و چاوه‌ش ته‌ماشای دراوسێكانمان نه‌كردووه و ته‌ماشایان ناكه‌ین. له‌به‌رئه‌وه ئه‌و درۆیه‌ی ده‌ڵێت (توركیا له سووریادا كورده‌كانی كردووه‌ته ئامانج) نه‌فس نزمترین، بێ شه‌ره‌فترین و پیسترین قسه‌ی هه‌ڵبه‌ستراوه".
سه‌ركۆماری توركیا راشیگه‌یاند "له فه‌ڕه‌نسا په‌كه‌كه له‌نێو ئێلەگ زهردهكاندایه. ئایا لێكۆڵینه‌وه و به‌دواداچوونیان بۆ ئه‌وه كردووه؟ ئێمه لێره‌وه ده‌زانین. سبه‌ی له وڵاتانی دیكه‌شدا هه‌مان شت روو ده‌دات".
ره‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆغان گوتیشی: "سبه‌ی له وڵاتانی دیكه‌ش هه‌مان شت رووده‌دات. ئه‌و رێكخراوه تیرۆریستییه‌ی په‌كه‌كه‌ی پێده‌گوترێت، له‌وان ده‌خوات و هێز له‌وان وه‌رده‌گرێت. وه‌ك بومێرانگ. ئه‌وانه‌ی ئامۆژگاری ئێمه ده‌كه‌ن، با سه‌ره‌تا چاوێك به‌خۆیاندا بگێڕن. وه‌ك وڵاتێك كه به‌ته‌نها ئه‌ركی مرۆڤایه‌تیی ئه‌م قۆناغه‌ی له ئه‌ستۆگرتووه، هیچ وڵاتێك له‌به‌ر به‌رژه‌وه‌ندییه‌كانی خۆی، چاوه‌ڕوانی ئه‌وه‌مان لێ نه‌كات كه ده‌ستبه‌رداری بابه‌تی مانه‌وه‌مان ببین. ئه‌وه‌ی له سووریا و شوێنه‌كانی دیكه پێویست بێت ئه‌نجامی بده‌ین، لێی پاشگه‌زنابینه‌وه. ئه‌گه‌ر كه‌سێك هه‌یه كه هه‌مان باجدان له‌به‌رچاوده‌گرێت، با بێت و رووبه‌ڕوومان ببێته‌وه".