Yusuf Aydın Deniz,1 23
23 ئادار 2018•نوێکردنەوە: 23 ئادار 2018
ئیستانبوڵ - AA
سه‌ركۆماری توركیا، ره‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆغان له ناوچه‌ی باغجڵاری ئیستانبوڵ گوتارێكی پێشكه‌ش كرد.
ئه‌ردۆغان لەبارەی ئۆپه‌راسیۆنی لقی زه‌یتونه‌وه رایگه‌یاند: "ژماره‌ی ئه‌و تیرۆریستانه‌ی كه تا ئێستا له چالاكی خراون سێ هه‌زارو ٧٠٠ تیرۆریستی تێپه‌ڕاندووه، به‌رده‌وامین و به‌رده‌وام ده‌بین".
ئه‌ردۆغان ئاماژه‌ی به‌وه دا له په‌یوه‌ندییه ته‌له‌فۆنییه‌كه‌ی شه‌وی رابردووی له‌گه‌ڵ سه‌رۆكی ئه‌مریكا، دۆناڵد تره‌مپ له باره‌ی ئۆپه‌راسیۆنی لقی زه‌یتونه‌وه دواون، گوتیشی: "دوو رۆژ پێش ئێستاش له‌گه‌ڵ به‌ڕێز پوتیندا باسمان كرد. گوتمان كه؛ 'ئێمه چیتر ناتوانین له‌م شوێنانه هه‌نگاو بۆ دواوه بنێین. ئێمه پشتیوانیی سته‌ملێكراو و مافخوراوانین'. 'ئه‌م گه‌له به‌درێژایی مێژوو هه‌نگاوی له‌پێناو سته‌ملێكراو و مافخوراواندا ناوه'. هیچ كاتێك پشتی ستهمكارانمانی نه‌گرتووه".
سه‌ركۆماری توركیا، ره‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆغان سه‌رنجی بۆ ئه‌وه راكێشا كه ئه‌و كاره به عه‌فرین ته‌واو نابێت و گوتی: "ئیدلب و منبجی به‌دوادا دێت. خوا یاربێت تاكو حه‌ق له‌و شوێنانه دێته دی له‌و رێگایه به‌رده‌وام ده‌بین".