Duygu Yener,Yeşim Sert Karaaslan,Hemın Othman Mohammed
14 ئادار 2019•نوێکردنەوە: 14 ئادار 2019
ئه‌نقه‌ره - AA
به كردنه‌وه‌ی نه‌خۆشخانه‌ی شاری ئه‌نقه‌ره كه ئه‌مڕۆ له لایه‌ن سه‌ركۆماری توركیا، ره‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆغان ده‌كرێته‌وه، توركیا ده‌بێته خاوه‌نی گه‌وره‌ترین شاری نه‌خۆشخانه.
نه‌خۆشخانه‌ی شاری ئه‌نقه‌ره له دوای یۆزگات، مێرسین، ئیسپارتا، ئادانا، قه‌یسه‌ری، ئه‌لعەزیز، ئێسكیشههر و مانیسا ده‌بێته نۆیه‌مین شاری نه‌خۆشخانه له توركیا كه ده‌ست به خزمه‌ت ده‌كات. كاتێک كه‌مپی ته‌ندروستی به‌ته‌واوی كه‌وته‌كار ده‌توانێت رۆژانه پێشوازی له نزیكه‌ی 30 هه‌زار نه‌خۆش بكات.
به‌شی پێشوازی نه‌خۆش له دووی شوباتدا كرایه‌وه و سه‌ره‌تا به‌شه‌كانی نه‌شته‌رگه‌ری دڵ و ده‌مار، نه‌خۆشی گشتیی، زانستی ده‌مار- ئۆرتۆپێدی و ئۆنكۆلۆجی كرایه‌وه.
له رۆژی كردنه‌وه‌یه‌وه له به‌شی پێشوازی نه‌خۆش 104 هه‌زار نه‌خۆشی گشتیی و 17 هه‌زار نه‌خۆشی به‌په‌له بیندراوه و دوو هه‌زار و 815 نه‌شته‌رگه‌ری ئه‌نجامدراوه.
له نه‌خۆشخانه‌ی شاری ئه‌نقه‌ره‌دا، دوو هه‌زار و 17 ژووری نه‌خۆش هه‌یه كه هه‌ریه‌كه‌یان سەرشۆر و ته‌والێتی تایبه‌ت به‌خۆی هه‌یه و 131 هۆڵی نه‌شته‌رگه‌ری هه‌یه كه له ئاستێكی باڵادان و به ستاندارتی نێوده‌وڵه‌تی دروستكراون.