Süleyman Elcin
28 تەمووز 2026•نوێکردنەوە: 28 تەمووز 2026
له ڕێگای زەمینی و ئاسمانییەوە هه‌ڵمه‌تی كوژاندنه‌وه‌ی ئه‌و ئاگره به‌رده‌وامه كه دارستانی قەزای کاش-ی ئەنتاڵیای گرتووه‌ته‌وه.
بە هۆکارێک كه هێشتا دیار نییه، ئاگر لە دارستانەکانی گەڕەکی ئوزوملو کەوتووەتەوە.
دوای ئاگادارکردنەوەیان تیمەکانی ئاگرکوژێنەوە و بەڕێوەبەرایەتی دارستانی ناوچەی ئەنتاڵیا ڕه‌وانه‌ی شوێنەکە کران.
بە مەبەستی کۆنتڕۆڵکردنی ئاگرەکە کە بەهۆی کاریگەری باوە تەشەنەی سەندووە، هه‌ڵمه‌تی تیمەکان لە ڕێگەی زەمینی و ئاسمانییەوە بەردەوامن.