Eşber Ayaydın
13 تشرینی دووەم 2019•نوێکردنەوە: 14 تشرینی دووەم 2019
ئورفا- AA
دوای گەیشتنی ھەواڵی تەقینەوەیەک لە بارەگای فەرماندەیی کەتیبەی ٢٠هەمی زرێپۆشی زرێپۆشی سوپای تورکیا لە ئورفا، ژمارەیەک ئامبوڵانس و تیمی ئاگرکوژێنەوە رەوانەی ناوچەکە کران.
بەپێی ئەو زانیارییانەی دەستکەوتوون، ھەواڵی ئەوە گەیشتووە کە لە بنکەی سەربازیی نەقیب عەلی سایب کە دەکەوێتە نێو فەرماندەیی كهتیبهكه، تەقینەوەیەک روویداوە.
لەدوای گەیشتنی ھەواڵەکەش، ژمارەیەکی زۆر ئامبوڵانس و تیمی ئاگرکوژێنەوە رەوانەی ناوچەکە کراون.
رێگاکانی ھاتوچۆش لە دەورووبەری ناوچەکە لەلایەن ھێزەکانی پۆلیسەوە داخراون.