Müslüm Etgü,Yasin Dikme
04 کانوونی یەکەم 2021•نوێکردنەوە: 05 کانوونی یەکەم 2021
ئورفا – AA
لە ئاکامی بەریەککەوتنی بارھەڵگرێک و ئۆتۆمبێلێکی بازرگانی لە شارۆچکەی بیرەجیک لە پارێزگای ئورفادا سێ کەس گیانیان لەدەست دا و سێی دیکەیش بریندار بوون.
ئۆتۆمبێلەکە کە ھێشتا ناسنامەی شۆفێرەکەی نەزاندراوە لەگەڵ بارھەڵگرێک لە ٦٣ەمین کیلۆمەتری رێگای ئورفا و بیرەجیک بەریەک کەوتن.
لە ئاکامی رووداوەکەدا سێ کەس گیانیان لەدەست دا و سێی دیکە بریندار بوون.
برینداربووان رەوانەی نەخۆشخانەکانی بیرەجیک و سروچ کران.