Eşber Ayaydın
20 تشرینی دووەم 2020•نوێکردنەوە: 20 تشرینی دووەم 2020
ئورفا – AA
٢٤ كه‌س به تۆمه‌تی هه‌بوونی په‌یوه‌ندی له‌گه‌ڵ رێكخراوی تیرۆریستی داعش له ئورفا ره‌وانه‌ی دادگا كران.
دوای راییكردنی كاروباری ٢٤ تۆمهتبارهكهی داعش له ئاسایش، پشكنینی ته‌ندروستییان بۆ كرا و به گرتنه‌به‌ری رێوشوێنی ئه‌منی توندوتۆڵ ره‌وانه‌ی دادگا كران.
١٢ی ئه‌م مانگه تیمه په‌یوه‌ندیداره‌كانی ئاسایش ئه‌و ٢٤ كه‌سه‌یان به تۆمه‌تی هه‌بوونی په‌یوه‌ندی له‌گه‌ڵ داعش، زیادكردنی ئه‌ندام بۆ داعش و هه‌وڵدان بۆ هێنانه توركیای ئه‌و تیرۆریستانه‌ی له ناوچه‌كانی شه‌ڕه‌وه له سووریا ده‌یانه‌ویست به رێگای نایاسایی بچنه توركیا له ئورفا، بورسا و دیاربه‌كر ده‌ستگیر كرد.