Barış Kılıç
03 کانوونی یەکەم 2019•نوێکردنەوە: 04 کانوونی یەکەم 2019
ئه‌نقه‌ره - AA
له چوارچێوه‌ی لێكۆڵینه‌وه له پێكهاته‌ی رێكخراوی تیرۆریستیی فه‌تحوڵڵاچی (فه‌تۆ) كه له لایه‌ن سه‌رۆكایه‌تی داواكاری گشتیی كۆماری ئه‌نقه‌ره به‌ڕێوه‌ده‌چێت، بڕیاری ده‌ستگیركردن بۆ 20 كه‌س ده‌ركرا.
له راگه‌یه‌ندراوێكدا كه له لایه‌ن سه‌رۆكایه‌تی داواكاری گشتیی كۆماری ئه‌نقه‌ره‌وه بڵاوكراوه‌ته‌وه، باس له‌وه كراوه كه له چوارچێوه‌ی لێكۆڵینه‌وه له پێكهاته‌ی مه‌ده‌نی رێكخراوه‌كه بڕیاری ده‌ستگیركردن بۆ 20 گومانلێكراوی به‌كارهێنه‌ری بایلۆك ده‌ركراوه و له‌و ژماره‌یه‌ش 11یان ده‌ستگیركراون.
هاوكات به هه‌ماهه‌نگی تیمه‌كانی هۆبه‌ی به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی تیرۆری سه‌ربه به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی ئاسایشی ئه‌نقه‌ره كاره‌كان درێژه‌یان هه‌یه بۆ ده‌ستگیركردنی نۆ گومانلێكراوه‌كه‌ی دیكه.