Yılmaz Kazandıoğlu,1 23
24 ئادار 2018•نوێکردنەوە: 24 ئادار 2018
هه‌كاری - AA
له دەستپێکی ئۆپه‌راسیۆنه‌كانی سه‌ر چه‌كدارانی رێکخراوی تیرۆریستی په‌كه‌كه لە سنووری شارۆچكه‌ی چوكورجا سه‌ربه هه‌كاری له‌سنووری توركیا-هه‌رێمی كوردستان، هێزه‌كانی توركیا تا ئێستا حه‌وت بۆمبی ده‌ستكردیان ته‌قاندووه‌ته‌وه.
به‌پێی ئه‌و زانیارییانه‌ی له سه‌رچاوه ئه‌منییه‌كانه‌وه ده‌ست ئاژانسی ئانادۆڵو كه‌وتووه، ئۆپه‌راسیۆنه‌كانی سنووری هه‌رێمی كوردستان دژ بە رێکخراوی تیرۆریستی په‌كه‌كه كه 19ی ئازار ده‌ستی پێكردووه، به‌رده‌وامه.
لە میانی ئۆپه‌راسیۆنه‌كه‌دا تا ئێستا حه‌وت بۆمب كه له لایه‌ن تیرۆرستانه‌وه چێنرابوو، به‌شێوازی كۆنترۆڵكراو ته‌قێنراونه‌ته‌وه.
هاوكات ئۆپه‌راسیۆنی سوپای توركیا به‌پشتیوانیی هێزی ئاسمانیی بۆ سه‌ر كه‌مپه‌كانی په‌كه‌كه له‌نێو سنووری هه‌رێمی كوردستاندا كه 10ی ئازار ده‌ستیپێكردبوو، به‌رده‌وامه.