Hemın Othman Mohammed
17 تشرینی یەکەم 2016•نوێکردنەوە: 18 تشرینی یەکەم 2016
ئه‌نقه‌ره - AA
فه‌رمانده‌ی هێزه‌كانی ئاسمانیی توركیا، له چوارچێوه‌ی ئۆپه‌راسیۆنی قه‌ڵغانی فوراتدا، چه‌ند ئامانجێكی رێكخراوی تیرۆریستیی داعشیان له باكووری سووریا بۆردومان كرد و، له ئه‌نجامدا چوار ئامانجی رێكخراوه‌كه كه وه‌ك كۆگای چه‌ك و ته‌قه‌مه‌نی، بینای باره‌گا و حهشارهگه به‌كارده‌هێنران له‌ناوبران.

به‌پێی راگه‌یه‌ندراوێك كه له‌لایه‌ن هێزه چه‌كداره‌كانی توركیاوه بڵاوكراوه‌ته‌وه، باس له‌وه كراوه كه له ناوچه‌كانی مهزرهعهتئهلعیون، غحوز، شدود و حاجی قوشاح، چه‌ند ئامانجێكی رێكخراوی تیرۆریستی داعش دیاری كراوه.
پاشان فڕۆكه جه‌نگییه‌كانی سه‌ربه فه‌رمانده‌یی هێزه‌كانی ئاسمانیی توركیا، له كاته‌كانی نێوان 10:40 - 10:50 خوله‌كدا، هێرشی ئاسمانیان كردووه‌ته سه‌ر ئه‌و ئامانجانه.
له‌و هێرشه‌دا چوار ئامانجی رێكخراوه‌كه كه وه‌ك كۆگای چه‌ك و ته‌قه‌مه‌نی، بینای باره‌گا و حهشارهگه به‌كارده‌هێنران له‌ناوبران.