Mehmet Yılmaz Güldaş
19 تشرینی یەکەم 2019•نوێکردنەوە: 20 تشرینی یەکەم 2019
ئه‌نقه‌ره - AA
له ئۆپه‌راسیۆنێكدا كه له لایه‌ن ده‌زگای هه‌واڵگری نیشتمانی توركیا (میت)ه‌وه له ده‌ره‌وه‌ی ئه‌و وڵاته ئه‌نجامدرا، ئیمامی رێكخراوی تیرۆریستیی فه‌تحوڵڵاچی (فه‌تۆ) له مه‌كسیك، عوسمان كاراجا ده‌ستگیركرا و، برایه‌وه بۆ توركیا.
به پێی زانیاری ده‌ستكه‌وتوو، كاراجا كه ئه‌ركی باڵای هه‌یه له‌ناو هه‌یكه‌لی فه‌تۆدا و، به تۆمه‌تی ''دروستكردن و به‌ڕێوه‌بردنی رێكخراوی تیرۆریستی چه‌كداری'' داواكراوبوو و بڕیاری ده‌ستگیركردنی بۆ ده‌ركرابوو، له لایه‌ن میته‌وه ئۆپه‌راسیۆنێك بۆ ده‌ستگیركردنی ئه‌نجامدرا.
كاراجا كه ئیمامی فه‌تۆیه له مه‌كسیك، له لایه‌ن میته‌وه ده‌ستگیركرا و برایه‌وه بۆ توركیا.