İbrahim Halil Aktürk,Halil Demir
05 ئەیلوول 2020•نوێکردنەوە: 05 ئەیلوول 2020
ئیستانبوڵ - AA
لە ئۆپەرسیۆنێکدا بۆ سەر رێکخراوی تیرۆریستی پەکەکە لە ئیستانبوڵ، شەش سووری دەستگیرکران کە لە رێگەی تۆڕی کۆمەڵایەتییەوە چالاکی رێکخراوەییان ئەنجام دەدا.
تیمەکانی بەڕێوەبەرایەتی هۆبەی بەرەنگاربوونەوەی تیرۆری ئیستانبوڵ، لەسەر زانیارییەکی هەواڵگریی دەستیان بەکار کرد لەبارەی هەشت کەسی سووری کە بە رێگای نایاسایی چوونەتە تورکیا و لەناو یەپەگە|پەیەدە کە پێکهاتەی سووریای رێکخراوی تیرۆریستی پەکەکەن کاریان کردووە و دەستیان بەسەر چەند هەژمارێکی دامەزراوە جیاوازەکاندا گرتووە و لە رێگەیەوە پروپاگەندەیان بەڕێوەبردووە.
لە چوارچێوەی ئەو لێکۆڵینەوەیەدا لە حەوت شارۆچکەدا ئۆپەراسیۆنی هاوکات رێکخرا و، تیمەکان شەش گومانلێکراوی سووریان دەستگیرکرد.
هاوکات لە هەڵمەتی گەڕان و پشکنینیشدا دەستگیرا بەسەر یەک دەمانچە، دوو یەدەکی فیشەک، ١٥ فیشەک و ژمارەیەکی زۆر بەڵگەنامەی رێکخراوەییدا.
کارەکانی ئاسایش لەبارەی دەستگیرکراوەکانەوە درێژەی هەیە و، هەڵمەتی دەستگیرکردنی دوو گومانلێکراوەکەی دیکەش بەردەوامە.