Eren Bozkurt,Ömer Yıldız
30 تشرینی یەکەم 2020•نوێکردنەوە: 30 تشرینی یەکەم 2020
ئادانا - AA
لە ئۆپەراسیۆنێکدا بۆ سەر رێکخراوی تیرۆریستی پەکەکە|کەجەکە پێنج گومانلێکراو دەستگیرکران.
تیمەکانی هۆبەی بەرەنگاربوونەوەی تیرۆری سەربە بەڕێوەبەرایەتی ئاسایشی پارێزگا، دەستیان بە هەڵمەت کرد بۆ سەر ئەوانەی هاریکاری رێکخراوی تیرۆریستی پەکەکە|کەجەکە-یان کردووە و هاوکاریان کردوون.
دوای ئەوەی پۆلیس ناونیشانی گومانلێکراوانی دیاری کرد بە پشتیوانی هێزی تایبەت ئۆپەراسیۆنێکی هاوکاتی بۆ سەریان ئەنجامدا.
لە کاتی ئۆپەراسیۆنەکەدا تیمەکان دەرگای ئەو خانووانەیان شکاند کە گومانلێکراوەکانی تێدابوو و، رێوشوێنی توندیشیان لە سەر شەقامەکان گرتەبەر.
لەو ئۆپەراسیۆنەدا پێنج گومانلێکراو دەستگیرکران.
دوای دەستگیرکردنیان گومانلێکراوان پشکنینی تەندروستیان بۆ کرا و، گوازرانەوە بۆ بەڕێوەبەرایەتی ئاسایش بەمەبەستی لێکۆڵینەوە.
