Mehmet Tosun
18 تشرینی دووەم 2021•نوێکردنەوە: 18 تشرینی دووەم 2021
ئەنقەرە – AA
ئۆپەراسیۆنی ئەرەن زستان-٥ (باغگۆزە) شەھیدی جەندرمە ملازمی یەک ئەرسان یەنیجی لە دژی رێکخراوی تیرۆریستیی پەکەکە لە پارێزگای سێرت باشووری خۆرھەڵاتی تورکیا دەستی پێ کرد.
لەو راگەیەندراوەی کە لەلایەن وەزارەتی ناوخۆیی تورکیاوە بڵاوکراوەتەوە، ئاماژە بەوە دراوە کە لەو ئۆپەراسیۆنەی بەمەبەستی دەرکردنی رێکخراوی تیرۆریستیی پەکەکە لە رۆژەڤی وڵات و لە چالاکی خستنی ئەو تیرۆریستانەی کە لە ناوچەکەدا خۆیان حەشارداوە بەڕێوەدەچێت، ٧٠٠ کارمەند کە لە تیمەکانی کۆماندۆی فەرماندەیی جەندرمەی پارێزگای سێرت و ھێزی جوڵانەوەی تایبەتی جەندرمە لەگەڵ تیمی تایبەتی پۆلیس و گوندپارێزان پێکھاتوون، تیایدا بەشدارن.
راگەیەندراوەکە جەختی لەوە کردووەتەوە کە ئۆپەراسیۆنەکانی ئەرەن لە وەرزی زستاندا بە ئامانجی لەناوبردنی تەواوەتیی تیرۆر لە ناوەوەی وڵات و بە ھاوکاری ھاووڵاتییان بەشێوەیەکی پێداگرانە بەسەرکەوتوویی بەردەوامن.