Hamdi Çelikbaş
15 تشرینی دووەم 2020•نوێکردنەوە: 15 تشرینی دووەم 2020
ئەنقەرە - AA
لە ئۆپەراسیۆنێکی هاوبەشی ئاسایش و دەزگای هەواڵگری نیشتمانیی (MiT)دا لە شاری ئەنقەرە، دوو تیرۆریستیی بیانیی دەستگیرکران.
بەڕێوەبەرایەتییەکانی هۆبەی بەرەنگاربوونەوەی تیرۆر و هەواڵگریی بەڕێوەبەرایەتی ئاسایشی ئەنقەرە، بە هەماهەنگی لەگەڵ دەزگای هەواڵگری نیشتمانیی (MiT)، ئۆپەراسیۆنێکیان بۆسەر خانووی ئەو گومانلێکراوانە ئەنجامدا کە دەرکەوتووە لەناو داعشدا چالاکی چەکدارییان لە ناوچەکانی پێکداداندا ئەنجامداوە و لە ئەنقەرە کاری هەواڵگریی و پشکنینیان کردووە.
لە ئۆپەراسیۆنەکەدا، دەستبەسەر ژمارەیەکی زۆر بەڵگەنامەی رێکخراوەیی و ئامێری دیجیتاڵیدا گیرا و دوو گومانلێکراوی بیانییش دەستگیرکران.
لە ئاکامی پشکنینی ئامێرە دیجیتاڵیەکاندا، دیمەنی هێرشە تیرۆریستییەکەی دووی تشرینی دووەمی شاری ڤیەننای پایتەختی نەمسا بەدیکرا کە تیایدا چوار کەس گیانیان لەدەستدا.
هەروەها تیمی پسپۆڕ بۆیان دەرکەوت کە لەناو مۆبایلی یەکێک لە گومانلێکراواندا بەرنامەیەک سڕدراوەتەوە کە لە رێگەی نەخشەی سێ رەهەندیەوە توانای دیاریکردنی پێگەی هەیە.
هاوکات لەنێو مۆبایلی گومانلێکراواندا، ژمارەیەکی زۆر وێنە و ڤیدیۆ دۆزرانەوە کە لە میانی ئەنجامدانی چالاکییەکانیاندا لەناو داعشدا گرتبوویان.
دوای رێکارەکان لە ئاسایش، گومانلێکراوەکان رەوانەی دادگا کران و پاشان گواسترانەوە گرتووخانە.