Mustafa Yıldırım
23 حوزەیران 2018•نوێکردنەوە: 24 حوزەیران 2018
ئیزمیر - AA
له ئیزمیر چوار لەو كه‌سانە ده‌ستگیركران كه بەر لە میتینگی کاندیدی جەهەپە بۆ سەرۆکایەتی کۆمار، موحه‌ڕه‌م ئینجه له ناوه‌ندێكی كات به‌سه‌ربردندا سووكایه‌تیان به سه‌ركۆماری توركیا، ره‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆغان كردبوو.
دوای ئه‌وه‌ی گرته‌ی ڤیدیۆیی چه‌ند كه‌سێك كه بەمەبەستی بەشداریکردن لە میتینگی موحه‌ڕه‌م ئینجه هاتبوونە ئیزمیر بەر لە دەستپێکردنی میتینگه‌كه له ناوه‌ندێكی كات به‌سه‌ربردن لەدوای خوردنەوەی مەی، سووکایەتیان به سه‌ركۆماری توركیا، رەجەب تەیب ئه‌ردۆغان دەکرد و دیمه‌نه‌كان له تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كاندا بڵاوبوویه‌وه، سه‌رۆكایه‌تی داواكاری گشتیی كۆماری ئیزمیر لێكۆلینه‌وه‌ی ده‌ستپێكرد.
دوای ئه‌وه‌ی چوار له گومانلێكراوه‌كان له لایه‌ن پۆلیسه‌وه به تۆمه‌تی "سووكایه‌تیكردن به كه‌سه باڵاکانی ده‌وڵه‌ت" ده‌ستگیركران، ره‌وانه‌ی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی ئاسایشی ئیزمیر كران.
هاوكات كاره‌كان درێژه‌ی هه‌یه بۆ ده‌ستگیركردنی گومانلێكراوانی دیكه‌ی ئه‌و رووداوه.