Arif Yakıcı,Rewa Mahmut Hasan
24 تەمووز 2017•نوێکردنەوە: 25 تەمووز 2017
ئیستانبوڵ - AA
لە شاری ئیستانبوڵ بەتۆمەتی وەرگرتنی بەرتیل، ١٠٢ کەس دەستگیر کران کە ٦٠ یان پۆلیسی هاتوچۆن و رێگەیان داوە بە هاتوچۆی بارهەڵگر و میکسەری چیمەنتۆ لەنێو شەقامەکان.
دوای ئەوەی لەکاتی نەگونجاو و قەدەغەدا چەندین بارهەڵگر و میکسەری چیمەنتۆ لەنێو شەقامەکاندا دەبینران، دەرکەوت لەرێی پێدانی بەرتیل بە پۆلیس ئەو کارەیان کردووە، تیمەکانی یەکەی بەرەنگاربوونەوەی تاوانی ئیستانبوڵ ئۆپەراسیۆنێکی لەنێو پۆلیسی هاتوچۆدا دەستپێکرد.
پاش چاودێری ورد، ١٠٢ کەس دەستگیر کران کە ٦٠ یان پۆلیسن و ٤٢یان بەرێوەربەرانی کۆمپانیاکانی گواستنەوەن.
لەئێستادا ئۆپەراسیۆنەکان بەردەوامیان هەیە.