ئیستانبوڵ
ھێزەكانی دژە تیرۆری سەر بە بەڕێوەبەرایەتی ئاسایشی ئیستانبوڵ ئۆپەڕاسیۆنێكیان لە دژی پارتی كۆمۆنیستی ماویزم (MKP) ئەنجامدا و لە ئاكامدا 20 كەس دەستگیركران.
نزیكەی 800 پۆلیسی هێزی تایبەت و سوات بەشدارییان لە ئۆپەڕاسیۆنەكەدا كرد، لە 10 شارۆچكەی جیاواز ئۆپەڕاسیۆن بۆ سەر 30 خاڵ ئەنجام درا و پۆلیس 20 گومانلێكراوی دەستگیركرد.
لە گەڕان و پشكنیندا دوو پارچە چەك و دەمانچەیەك و ژمارەیەكی زۆر لە دیكۆمێنتی ئەو پارتە دەستیان بەسەردا گیرا.
دوای لێكۆڵینەوە دەركەوت كە ئەو چەند كەسەی كە لە لایەن پۆلیسەوە دەستگیركراون ھەمان ئەو كەسانەن كە رۆژی یەكی ئەم مانگە دەموچاویان دەمامكدا بوو بە بەرد و دار و مۆڵۆتۆف ھێرشیان كردبووە سەر پۆلیس.
لە كاتی ئەنجامدانی ئۆپەڕاسۆنەكاندا بە تایبەتی لە شەقامی عیسمەت پاشا گرووپێك لە نێو شەقامەكەندا دەستیان كرد بە سووتاندنی دار و ھاتوچۆیان لەو شەقامەدا داخست. دواتر ھێزەكانی پۆلیس ئاگرەكانیان كوژاندەوە و دووبارە رێگاكەیان كردەوە.
باس لەوە دەكرێت كە ژمارەی دەستگیركراوان زۆرترە لەوەی كە راگەیەنراوە.