Mohammed Baqi Hussein
30 حوزەیران 2016•نوێکردنەوە: 14 تەمووز 2016
له‌چوارچێوه‌ی لێكۆڵینه‌وه له په‌لاماره‌كه‌ی فڕۆكه‌خانه‌ی ئه‌تاتورك، ئۆپه‌راسیۆن بۆسه‌ر ١٦ ناونیشان ئه‌نجام درا و ١٣ گومان‌لێكراو ده‌ستبه‌سه‌ركران كه سیانیان بیانین.
به‌پێی ئه‌و زانیارییانه‌ی ده‌ست ئانادۆڵو كه‌وتووه، تیمه‌كانی سه‌ربه به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیی هۆبه‌ی به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی تیرۆر به‌یانیی ئه‌مڕۆ ئۆپه‌راسیۆنیان بۆسه‌ر ١٦ ناونیشان له‌ناو ئیستانبوڵ ئه‌نجام داوه.
له ئۆپه‌راسیۆنه‌كه‌دا ١٣ گومان‌لێكراو ده‌ستبه‌سه‌ركران كه سیانیان بیانین.
گومانلێكراوه‌كان دوای پشكنینی پزیشكی، ره‌وانه‌ی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیی ئاسایشی ئیستانبوڵ كران.