Sangar Hamad Azeez
26 تەمووز 2016•نوێکردنەوە: 27 تەمووز 2016
دوای کوبوونەوەی ئەنجوومەنی وەزیران، سەرۆکوەزیرانی تورکیا، بینالی یڵدرم روونکردنەوەیەکی بڵاوکردەوە و تیایدا رایگەیاند کەوا ناوی پردی بۆغازئیچی لە شاری ئیستانبوڵ بۆ 'پردی شەهیدانی ١٥ی تەمووز' گۆڕدرا.
لە روونکردنەوەکەدا هاتووە:
"یەکێک لەو بابەتانەی کە لە کۆبوونەوەی ئەمڕۆی ئەنجوومەنی وەزیران باسکرا بریتی بوو لە دانانی مۆنۆمێنتێک یاخود شوێنێک بۆ شەهیدان لە ئەنقەرە و ئیستانبوڵ. کودەتاچییەکان یەکەم هەنگاوی کودەتاکەیان لە پردی بۆغازئیچی شاری ئیستانبوڵ دەستپێکرد کە ژمارەیەک لە هاووڵاتییان لەسەر ئەو پردە شەهید بوون، هەربۆیە بڕیارمان دا ناوی پردەکە لە بۆغازئیچییەوە بگۆڕین بۆ پردی شەهیدانی ١٥ی تەمووز".