Sangar Hamad Azeez
12 کانوونی دووەم 2016•نوێکردنەوە: 14 کانوونی دووەم 2016
لە نزیك مزگەوتی سوڵتان ئەحمەد لە شاری ئیستانبوڵ تەقینەوەیەك روویدا.
كەمێك پێش ئێستا تەقینەوەیەك لەبەردەم مزگەوتی سوڵتان ئەحمەد لە شاری ئیستانبوڵ روویدا و بەهۆیەوە ژمارەیەك هاووڵاتی بریندار بوون.
دوابەدوای تەقینەوەكەش هێزەكانی ئاسایش و ئۆتۆمبێلی فریاكەوتن دەست بەجێ رەوانەی ناوچەكە كران.
لە ئێستادا لە ئەگەری روودانی تەقینەوەی دووەم لە ناوچەكە، هێزەكانی ئاسایش رێگە بە هاووڵاتییان نادەن نزیكی ناوچەكە بكەنەوە.
دوابەدوای تەقینەوەكە تیمەكانی پوچەڵكردنەوەی تەقەمەنی گەیشتنە شوێنی رووداوەكە و هێزەكانی پۆلیس لە رێگەی هەلیكۆپتەرەوە پشكنین بۆ ناوچەكە دەكەن.
هاوكات تراموای نێوان بەیازیت - ئەمینۆنو راگیرا و هەروەها تەواوی ئەو شەقامانەش داخران كە دەچنەوە سەر ئەو شوێنە.