Göksel Yıldırım
17 کانوونی یەکەم 2020•نوێکردنەوە: 17 کانوونی یەکەم 2020
ئەنقەرە - AA
سەرۆکی دامەزراوەتپیشەسازییەکانی بەرگریی سەربە سەرۆکایەتی کۆمار، ئیسماعیل دەمیر رایگەیاند: "بڕیارەکەی ئەمریکا بۆ سەپاندنی سزا، کاریگەری لەسەر وەزارەتی بەرگریی، ھێزە سەربازیی و ئەمنییەکانمان دروست ناکات".
ئیسماعیل دەمیر گوتی: "لە تێکست(ی بڕیاری سزاکانی ئەمریکا) باس لەوە کراوە کە کاریگەری ناکاتە سەر ئەو رێککەوتن و گرێبەستانەی پێش ئەم رێکەوتە ئەنجام دراون. بۆیە پێویست ناکات نیگەران بن".
دەمیر گوتیشی: "دابینکردنی پێداویستی سەربازیی لەڕێی درێژکردنەوەی کارەکانەوە دەبێت، نەوەک لەڕێی رێگریکردن".
ئیسماعیل دەمیر راشیگەیاند: "ئەو سیستەمە (S-٤٠٠)ی ئێمە کڕیوومانە لە لیستی پۆلینبەندی خۆیدا، سیستەمی بەرگریی ئاسمانیی ژمارە یەکە".