Ramal Abdullah Mahmood
08 نیسان 2017•نوێکردنەوە: 08 نیسان 2017
سەرکۆماری تورکیا، رەجەب تەیب ئەردۆغان لەبارەی ھێرشی مووشەکی ئەمریکا بۆ سەر بنکەی سەربازیی ئاسمانی شەعیرات لە سووریا رایگەیاند "ئەو ھەنگاوەی لە بەرامبەر ئەسەدی بکوژ نرا کە غازی سارین و غازی کلۆر بەکاردەھێنێت، یەکەمین وەڵامدانەوەیە، بەڵام ئەمە بەس نییە. پێموایە پێویستە بەردەوام بێت".
ئەردۆغان لە "٥٠هەمین ساڵەی شەوی شکۆ"دا کە لەلایەن ژووری پیشەسازی ئادانا لە هۆتێلێک رێکخرابوو لەگەڵ خاوەنکار و نوێنەرانی رێکخراوەکانی کۆمەڵی مەدەنی کۆبووەوە.
ئەردۆغان هێرشی داعشی بۆسەر ئاهەنگێکی خەنەبەندان لە عەنتاب بەبیر هێنایەوە کە بووە هۆی گیانلەدەستدانی ٥٦ هاووڵاتی، گوتی: "گوتمان 'ئیدی دەستەوەستان دانانیشین'، راستەوخۆ دوای سەردان گەڕاینەوە، کۆبووینەوە و چووینە جەرابلوس، دوای جەرابلوس چووینە راعی، دواتر دابق و پاشان ئەلباب بەمجۆرە قۆناغی یەکەمی ئۆپەراسیۆنی قەڵغانی فوڕات تەواو بوو.
سەرکۆماری تورکیا، رەجەب تەیب ئەردۆغان لەبارەی ھێرشی مووشەکی ئەمریکا بۆ سەر بنکەی سەربازیی ئاسمانی شەعیرات لە سووریا گوتی: "ئەو ھەنگاوەی لەلایەن ئەمریکاوە لە بەرامبەر ئەسەدی بکوژ نرا کە غازی سارین و غازی کلۆر بەکاردەھێنێت، یەکەمین وەڵامدانەوەیە، بەڵام ئەمە بەس نییە. پێموایە پێویستە بەردەوام بێت. چونکە ئەم پیاوە کە نزیکەی ملیۆنێک مرۆڤی کوشتووە، دەبێت باجەکەی بدات. ئێمە دەڵێین، دەبێت لەسەر بنەمای شەرعی، سووریا دەسەڵاتێکی سیاسی بدۆزێتەوە. ئەوەی پێویستە بکرێت دەستەبەرکردنی ئەمەیە. ئێستا ئێمە بەردەوامین لە کۆبووەنەوەکانمان، هاوڕێکانمان کە پەیوەندییان بەم بابەتەوەیە بەردەوامن لە کارەکانیان، بەهەمان شێوە ئێمەمانانیش لەگەڵ سەرکردەکان بەردەوام دەبین لە کۆبوونەوەکانمان و ئەوەی لەدەستمان بێت بێ سڵەمینەوە ئەنجامی دەدەین".