Ali Kemal Akan
30 مای,س 2023•نوێکردنەوە: 31 مای,س 2023
ئەنقەرە - AA
سەرکۆماری تورکیا، رەجەب تەیب ئەردۆغان رایگەیاند: ''هەر هاووڵاتییەک کە متمانەی بە ئیرادەی گەل هەیە، ئومێد بۆ وڵات دروست دەکات و خۆی بە خاوەنی ئەم خاکە دەزانێت، براوەی رەهای ئەم هەڵبژاردنەیە''.
رەجەب تەیب ئەردۆغان لە میانی رێوڕەسمی پێشکەشکردنی بڕوانامەی رێزلێنان لە خزمەتگوزاری یەکێتیی بۆرسەکان و ژوورەکانی تورکیا (TOBB)دا، گوتارێکی پێشکەش کرد.
سەرکۆمار ئەردۆغان لە گوتارەکەیدا باسی لەوە کرد کە ئەوانەی بەپێی لێکدانەوە جیاوازەکان هەڵسوکەوت دەکەن هەرگیز ناخزێنینە ناومان و بە عەقڵییەتێکی هاوبەش پێکەوە هەوڵی چارەسەرکردنی کێشەکانی وڵات دەدەین و گوتی: "جارێکی دیکە عیرفانییەتی ئانادۆڵو بەسەر ئەندازیاری سیاسەتدا سەرکەوت و هەوڵەکان بۆ ئاراستەکردنی سیاسەت لە رێگەی رێکخراوە تیرۆریستییەکانەوە نەگەیشتنە ئامانج".
رەجەب تەیب ئەردۆغان ئاماژەی بەوە کرد کە بۆ جاری دووەم هاوپەیمانی تورکیای کۆن لەسەر سندوقی دەنگدان، کارتی سووری لەلایەن گەلەوە وەرگرت و گوتی: ''هەر هاووڵاتییەک کە متمانەی بە ئیرادەی گەل هەیە، ئومێد بۆ وڵات دروست دەکات و خۆی بە خاوەنی ئەم خاکە دەزانێت، براوەی رەهای ئەم هەڵبژاردنەیە''.
گوتیشی: "پێداگرین لە گرتنەبەری ئەو هەنگاوانەی قەرەبووی زیانەکان دەکەنەوە. دەستمان گرتووە بە سیاسەتەکەمانەوە بۆ بەرەنگاربوونەوەی هەڵئاوسان تا هاووڵاتییان زیان نەکەن".
سەرکۆماری تورکیا ئەوەیشی خستەڕوو کێشەی ڤیزە کە لە ماوەی رابردوودا وەک گوشارێکی سیاسیی بەکاردەهات لە کورترین ماوەدا دەیخەنەوە سەر رێڕەوی خۆی و گوتی: "ئامانجمانە پشتێنەیەکی ئاشتی و ئاسایشپارێزراو لە دەوروبەرمان دروست بکەین کە لە ئەورووپاوە بگاتە دەریای رەش و لە قەفقازیا و رۆژهەڵاتی ناوەڕاستەوە بگاتە باکووری ئەفریقا".