Başar Bayatlı
30 نیسان 2022•نوێکردنەوە: 01 مای,س 2022
ئیستانبوڵ - AA
سەرکۆماری تورکیا، رەجەب تەیب ئەردۆغان، دوای کۆتاییهاتنی سەردانە فەرمییەکەی بۆ سعوودیە، بەرەبەیانی ئەمڕۆ شەممە لە جیددەوە گەیشتەوە ئیستانبوڵ.
ئەرۆدغان لە فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتیی ئەتاتورک لەلایەن جێگری سەرکۆمار فوئاد ئۆکتای، جێگری پارێزگاری ئیستانبوڵ محەمەد عەلی ئۆزیگیت، فەرماندەی فەیلەقی سێ لەڤەنت ئەرگۆن، بەرپرسی لقی ئیستانبوڵی ئاک پارتی، عوسمان نوری کەباکتەپە و جێگری یەکەمی سەرۆکی شارەوانی ئیستانبوڵ، زەینلوعابدین ئەوکوڵ پێشوازیی لێکرا.
سەرکۆماری تورکیا، رەجەب تەیب ئەردۆغان لەسەر داوەتی شای سعوودیە، سەلمان بن عەبدولعەزیز لە چوارچێوەی سەردانێکی فەرمیدا لە ٢٨-٢٩ی نیسان سەردانی سعوودیە کرد.
هەریەک لە ئەمینە ئەردۆغانی ھاوسەری، وەزیری ناوخۆ سولەیمان سۆیڵو، وەزیری بەرگریی خولوسی ئاکار، وەزیری داد بەکر بۆزداغ، وەزیری تەندورستی فەخرەددین کۆجا، وەزیری گەنجینە و دارایی نورەددین نەباتی، وەزیری کولتوور و گەشتوگوزار مەھمەت نووری ئارسۆی، وەزیری بازرگانی مەھمەت مووش، جێگری سەرۆکی گشتیی ئاک پارتی بینالی یڵدرم، سەرۆکی دەزگای ھەواڵگریی نیشتمانیی تورکیا (MİT) ھاکان فیدان، سەرۆکی فەرمانگەی پەیوەندییەکان سەربە سەرۆکایەتی کۆماری تورکیا فەخرەددین ئاڵتون، سەرۆکی کاروباری کارگێڕیی سەرۆکایەتی کۆماری تورکیا مەتین کراتڵی و سکرتێری تایبەتی سەرۆکایەتی کۆماری تورکیا حەسەن دۆغان، یاوەری سەرکۆمار ئەردۆغان بوون لە سەردانەکەیدا بۆ سعوودیە.