Selma Kasap
13 ئەیلوول 2018•نوێکردنەوە: 13 ئەیلوول 2018
ئەنقەرە - AA
سەرکۆماری تورکیا، رەجەب تەیب ئەردۆغان رایگەیاند "قۆناغە سەختەکان، بڕیاری قورسیان دەوێت. ئێمەش لە دەرکردنی بڕیار و جێبەجێکردنی بەگوێرەی گرنگیی ئەو دۆخەی کە وڵاتەکەمان پیایدا تێدەپەڕێت، سڵناکەینەوە".
سەرکۆماری تورکیا، گوتی: "ھەر کەسێک بڵێت بچووکترین سێبەر لەسەر ئەم ھەڵبژاردنانە (سەرکۆمار و ٢٧ـەمین خولی پەرلەمان) ھەیە، بوختان دەکات ھەم بۆ دیموکراسی ھەمیش بۆ تورکیا".
سەرکۆمار، ئەردۆغان گوتیشی: "لە ھەوڵی چارەسەرکردنی تەواوی ئەو پێشھاتانەداین کە کاریگەریی نەرێنییان کردووتە سەر ئابووریمان بەرلە ھەموویان بەرزبوونەوە ونزمبوونەوەی نرخی دراوەکان، بێ ئەوەی لە چوارچێوەی بازاڕی ئازاد بچێتە دەرەوە".