Sangar Hamad Azeez
24 مای,س 2016•نوێکردنەوە: 24 مای,س 2016
سەرکۆماری تورکیا رەجەب تەیب ئەردۆغان، پێشوازیی کرد لە سەرۆکی گشتیی ئاک پارتی و کەسی راسپێردراو بۆ پێکهێنانی 65مین حکوومەتی ئەو وڵاتە، بینالی یڵدرم.
کۆبوونەوەکە کە لە کاتژمێر 10:30 خولەکی بەیانی ئەنجام درا، دوور لە چاوی میدیاکارانەوە بە داخراوی بەڕێوە چوو.
لە کۆبوونەوەکەشدا بیناڵی یڵدرم، لیستی ناوی وەزیرانی کابینە نوێیەکەی تورکیا رادەستی سەرکۆمار دەکات بۆ ئەوەی پەسندی بکات.