Mazın Asad
26 کانوونی دووەم 2018•نوێکردنەوە: 03 شوبات 2018
ئەنقەرە - AA
سەرکۆماری تورکیا و سەرۆکی گشتی ئاک پارتی، رەجەب تەیب ئەردۆغان رایگەیاند: "درێژە بە ئۆپەراسیۆنی لقی زەیتون دەدەین تا ئەو کاتەی بە ئامانجەکەی دەگات، پاشان منبج لە تیرۆریستان پاکدەکەینەوە بەو شێوەیەی بەڵێن بە ئێمە دراوە، کەس لەوە نارەحەت نەبێت چونکە خاوەنی راستەقینەی منبج ئەو تیرۆریستانە نیین، خاوەنی راستەقینەی منبج خوشک و برایانی عەرەبمانن، پاشان بەردەوامدەبین لەسەر ئەم خەباتەمان تا لە سنووری عێراقیش ھیچ تیرۆریستێک نەمێنیت".
ئەردۆغان لە میانی بەشداریکردن لە "کۆبوونەوەی بەرفراوانی لقەکان"ی ئاک پارتی لە بارەگای گشتیی پارتەکەی گوتارێکی پێشکەش کرد.
سەرکۆماری تورکیا گوتەکانی سکرتێری گشتی ناتۆ، یانس ستۆلتنبەرگی وەبیرھێنایەوە کە گوتبوی "تورکیا لە بەرامبەر ھێرشەکانی سەری، لە ئێستادا پارێزگاری لە مافی رەوای خۆی دەکات" و لەوبارەیەوە ستایشی ناوبراوی کرد.
ئەردۆغان ئاماژەی بەوەشدا کە دوێنێ سەردانی ناوچەی قەڵغانی فوراتی کرد و راشیگەیاند لە پێکھێنانی خاڵی کۆنترۆڵی کاتی، لە ئیدلب بەردەوام دەبن.
سەرکۆماری تورکیا لەبارەی ئۆپەراسیۆنی لقی زەیتونەوە گوتی: "درێژە بە ئۆپەراسیۆنی لقی زەیتون دەدەین تا ئەو کاتەی بە ئامانجەکەی دەگات، پاشان منبج لە تیرۆریستان پاکدەکەینەوە بەو شێوەیەی بەڵێن بە ئێمە دراوە، کەس لەوە نارەحەت نەبێت چونکە خاوەنی راستەقینەی منبج ئەو تیرۆریستانە نیین، خاوەنی راستەقینەی منبج خوشک و برایانی عەرەبمانن و پاشان بەردەوامدەبین لەسەر ئەم خەباتەمان تا لە سنووری عێراقیش ھیچ تیرۆریستێک نەمێنیت".