Mazın Asad
27 کانوونی یەکەم 2017•نوێکردنەوە: 28 کانوونی یەکەم 2017
تونس - AA
سەرکۆماری تورکیا، رەجەب تەیب ئەردۆغان و سەرکۆماری تونس، باجی قائید سبسی کۆنگرەیەکی رۆژنامەوانی ھاوبەشیان ساز کرد.
ئەردۆغان لە میانی گوتەیەکی لە کۆنگرە رۆژنامەوانییەکە رایگەیاند "تورکیا و تونس ھەمیشە بە یەکەوە و بە شێوەیەکی بەھێز ئەمە دەڵێن: 'قودس ھێڵی سوورمانە'. ھیچ ھەنگاوێک لەبارەی پێگەی مێژوویی و پیرۆزیی قودس مایەی قبووڵ کردن نییە".
سەرکۆماری تورکیا گوتیشی: "لەسەر پێشھاتەکانی ناوچەکە بەتایبەت قودس و رۆژەڤە نێودەوڵەتییەکان و زۆر پرسی تر(لەگەڵ تونسدا) گفتوگۆ ھەیە لە نێوانماندا. ئەم چاوپێکەوتنانە ھاوشێوەی ئاڵاکەمان ھاوشێوەیە، لیرەش یەکڕیزیمان یەک دەخەین. کەواتە یەک ئاڵا دۆخێکی لەو چەشنەیە. ھیوادارم کە ئەمەی لە رۆحماندایە، رەنگدانەوەی لەسەر ئاستی دەرەوەش هەبێت".
ئەردۆغان لەبارەی قودسەوە رایگەیاند "پێکەوە بۆ بە دەوڵەت ناساندنی فەڵەستین، کارێکی دروست دەکەین پێکەوە. لێرەوە ھەڵوێستی ئەندامانی یەکێتیی ئەورووپا زۆر گرنگە".
سەرکۆماری تورکیا لەبارەی ھاریکاری لەگەڵ تونس لە بەرەنگاربوونەوەی تیرۆردا گوتی: "لە بەرەنگاربوونەوەی داعشدا بێت یان ئەوانی دیکەدا، دەبێت ھێزە ئەمنییەکانمان بە واتایەکی جددی لەو خاڵەدا زانیاری ئاڵوگۆڕ بکەن. لە سایەی ئەو زانیاری گۆڕینەوەیەدا ئێمە تا ئەمڕۆ ھەزاران تیرۆریستمان یان گەڕاندووەتەوە وڵاتەکانیان، یاخود زیندانیمان کردوون".
ئەردۆغان لەبارەی بەشار ئەسەدەوە گوتی: "ناکرێت لە سووریا لەگەڵ ئەسەد پێکەوە ھەنگاو بنێین. بۆچی؟ چۆن دەکرێت لەگەڵ سەرۆکێکی سووریادا باوەش بە داھاتوودا بکەیت کە یەک ملیۆن ھاووڵاتی کوشتووە؟ خەڵکی سووریا دەخوازێت کەسێکی وا ببینێت؟ بەدڵنیاییەوە دەیڵێم، چونکە ئەسەد، تیرۆریستێکە کە تیرۆری دەوڵەتی ھەڵکردووە".
سەرکۆماری تورکیا، رەجەب تەیب ئەردۆغان ھەرلەوبارەیەوە گوتیشی: "باکووری سووریا بە تەواوی وەک راڕەوێکی تیرۆر رادەست کراوە. باشە بۆچی تا ئێستا لەوێ ھێزەکانی ھاوپەیمانان ھەن؟ بۆچی لەوێ رووسیاش ھەیە؟ بۆچی لەوێ ئێمەش ھەین؟ ھەمووی لەبەر ئەوەیە کە لە سووریا سەقامگیری نییە و لەگەڵ ئەسەد سەقامگیری بەدی نایەت".
ئەردۆغان لەبارەی پرسی قودسەوە ھەروەھا گوتی: "ئەوە رادەگەیەنین کە قودس بەلای ئێمەوە پایتەختێکە، قودسی خۆرھەڵات. جیھانی ئیسلامی لە پشت ئەوەیە. با ئەوەمان لەبیرنەچێت کە لە قودسی داگیرکراودا ئێستا جێبەجێکردنی ئەوە گونجاوە، وا نییە؟ ئیسرائیل لە ئێستادا بۆ خۆی ئەیژەنێت و ھەڵدەپەڕێت. ناتوانن لەگەڵ ١٠ وڵاتدا جیھان بخەنە پاڵ خۆیان، نەتانتوانی بیکەن".